Archive for the ‘هه‌واڵ’ Category

شه‌شه‌مین فێستڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌‌قامیی مه‌ریوان

اکتبر 12th, 2011

ئیمڕۆ 20ی 7ی 1390 شه‌شه‌مین فێستڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌‌قامیی مه‌ریوان ده‌ستی پێکرد. له یه‌که‌م‌ڕۆژدا 23 شانۆ نیشان‌درا.

ئێره مه‌یانی ” باوه‌ڕه‌شی”یه. کات‌ژمێر 4.30 ی عه‌سر. گرووپێک که له کوردستانی ئه‌ودیو به‌شداری فێستیڤاڵه‌که‌ بووه، له ناو پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵکی مه‌ریواندا خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی شانۆکه‌یانن…

Posted in کۆمه‌ڵگا, هه‌واڵ | Comments (0)

چه‌قۆ!

اکتبر 2nd, 2010

1- یه‌که‌م وانه‌‌ کوردییه‌کان که فێری بووم گرێ‌دراوی ده‌نگی ره‌سه‌ن و زوڵاڵی “حه‌مه‌جه‌زا” یه! کاتی هه‌واڵی مه‌رگیم بیست، “شریتی عومری رابردوو وه‌کوو خه‌و هاته به‌رچاوم” !
2- زۆر ساڵ پیش ئێستا خوێندکارم بوو! سێ‌ڕۆژ پێش ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌‌کی دڕندانه کوشتیان! کاتێ بیستم که که‌سێکیان سه‌للاخی کردووه و به له‌ت و پاری ته‌رمه‌که‌ی له گه‌ڕه‌کێکی مه‌ریواندا دۆزراوه‌ته‌وه مات و حه‌یران بووم. کاتێ ناوه‌که‌یشیم بیست دڵنیگه‌رانتر بووم! ناوی زۆر به لامه‌وه ئاشنا بوو! زۆری پێنه‌چوو که زانیم ئه‌میری مه‌جیدی خوێندکاری ساڵانی پیشووم له ژاوه‌رۆدا بووه. ته‌زیم و له پێ که‌وتم…
3- ئاستی لێبوردن و چاوپۆشی جه‌ماوه‌ر له یه‌ک له تاڵه‌ده‌زوویه‌ک باریکتر بووه و به موویه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه! بۆقی ئۆتۆموبیلێک به‌سه بۆ دابه‌زینی شۆفیره‌کانی و چه‌قۆکیشییان له یه‌ک! ئه‌ڵێن ته‌نیا له مانگی رابردوودا سی و شه‌ش رووداوی چه‌قۆکێشی که برینداری لێکه‌وتوه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریواندا چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ کراوه! ئه‌مه یانێ هیچ ده‌مبۆڵه و شه‌ڕێکی ناو شار بێ‌چه‌قۆکێشی کۆتایی نه‌هاتووه! هیوادارم به زه‌خمی چه‌قۆ نه‌مرین!

Posted in تێکه‌ڵ, کۆمه‌ڵگا, هه‌واڵ | Comments (1)

دووهه‌مین فێستیڤاڵی وێنه‌کێشی‌ شه‌قامیی منداڵان

می 16th, 2010

سه‌‌رله‌به‌یانی ئیمڕۆ – یه‌ك‌شه‌ممه 26ی 2ی 89- دووهه‌مین فێستیڤاڵی وێنه‌کێشی‌ شه‌قامیی منداڵان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌ ته‌جه‌سسومییه‌کانی سه‌وڵاواوه به سه‌رکه‌وتوویی‌یه‌وه به‌ڕێوه چوو. کات‌ژمێر 8 تا 10.30 ی سه‌رله‌به‌یانی به به‌شداریی زیاتر له 70 منداڵی چوار تا ده‌ساڵه‌ی ئه‌م شاره له شه‌قامی ئه‌سڵی سه‌وڵاوا منداڵه‌کان حه‌زه‌کانی خۆیان هێنایه سه‌ر کاغه‌ز و به خۆشحاڵیه‌وه پاش کێشانی کاره‌که‌یان به هیوای به‌ڕێوه‌چوونی له ساڵانی داهاتوویش‌دا شوێنه‌که‌یان به جێ هێشت. ده‌ست خۆشانه له ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌ ته‌جه‌سسومییه‌کانی سه‌وڵاوا ئه‌كه‌ین که به ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌م کاره‌ی به ئه‌ستۆوه بوو. 

چه‌ند نموونه له کاره‌کان:

Posted in هه‌واڵ | Comments (4)

ديسان ره‌وگه

آگوست 3rd, 2008

“ره‌وگه‌” هه‌شت ساڵه له دایک بووه! یانێ هه‌شت ساڵه به گوێزاندنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌وارگه هه‌ر درێژه‌م داوه به نووسین! ئاخرین جار لێره‌دا خۆم گرتبوه‌وه له ئه‌ویش له به‌ر مه‌رحه‌مه‌تی هاوڕێیه‌کی خۆماڵیم و به هۆی مه‌ترسیی ئه‌منییه‌تی پێچرایه‌وه! ئه‌گه‌ر لێره نه‌توانم تا ئاخر بمێنمه‌وه، ئیتر واز له نووسین دێنم و …! ئه‌رشیڤی ئه‌م ساڵانه‌م جارێ له ده‌ست چووه! لانی‌که‌م هی چوارساڵی لێره‌دا هێشتا ئه‌بینرێت.

Posted in تێکه‌ڵ, ره‌خنه, زانست, سه‌فه‌رنامه, سیاسه‌ت, کۆمپیوتێر, کۆمه‌ڵگا, هه‌واڵ, وۆردپرێس | Comments (0)