Archive for the ‘کۆمه‌ڵگا’ Category

هه‌ژیر!

جولای 27th, 2017

“هه‌ژیر” له‌و شاگرادنه بوو که هه‌میشه دڵنیا بووم یه‌کێ له ناوه دیاره‌کانی هونه‌ری کوردستان ئه‌بێ له داهاتوودا!
ئه‌م به‌یانییه، له فێستیڤاڵی هونه‌ره هزرییه‌کانی ئێراندا له شاری “نه‌یشابوور”، پله‌ی یه‌که‌می “وێنه‌گری” له ناو هه‌موو خوێندکارانی ئێراندا به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌گه‌ر قه‌دری خۆی بزانێ، دوور نییه سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو و به‌رده‌وام به‌ده‌ست بێنێت.
پیرۆزبایی له هه‌ژیر و خۆم و هاوپۆله‌کانی ئه‌که‌م!
ئاوه‌دان بێ کوردستان به‌م هه‌موو نه‌یاره‌وه!

Posted in خوێندنگه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

فعال!

جولای 11th, 2017

▐ ده‌ر ڕاستایێ سییانه‌ت ئه‌ز حوقووقێ هه‌م‌سێنفانێ خۆد، ئینجانێبان با ئێجازێیێ بۆزۆرگته‌رها، ته‌شکیلێ ئه‌نجۆمه‌نێ “فعالین بدنی کردستان ” (کوردستان غه‌له‌ت ئه‌ست!) را ئێعلام و مێنبه‌عد، ئارا و نه‌زه‌راتێ خۆد را ده‌ر قالێبێ به‌یانییێ، بێ ئێتتێلاعێ دووستانێ عه‌زیزته‌ر ئه‌ز جانێ خۆد ده‌ر مه‌مالێکێ مه‌حرووسێیێ ئێران خاهیم ڕێساند:
مۆئه‌سێسین:
■ د. ئه‌حا جووزه‌له
■ د. مینه دمه‌ک
■ د. به‌هیه به‌شان
■ د. نه‌فیه چۆپی
……………………………………………….
ده‌ر زێمن، ما هه‌مێگی دۆکتۆر بوودێ و دیگه‌ر دۆکتۆرهایێ عه‌زیزێ ئینجا، ئه‌ز ئه‌عزایێ ئێفتێخارییێ ما هه‌سته‌ند!

Posted in تێکه‌ڵ, خۆمانه, ره‌خنه, سیاسه‌ت, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

نیشتمانپه‌روه‌ر!

جولای 5th, 2017

● پێویست نییه بۆ ئه‌وه نیشانی بده‌ین که‌سێک خۆفرۆش نییه، عابای نیشتانپه‌روه‌ریی له‌به‌ر که‌ین!
●● نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌ر هیچی بۆ نیشتمانی پێنه‌کرێت خۆ ئه‌توانێ به وتار و کرده‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی دڵی دوژمنی شاد نه‌کات!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

ئه‌وین!

آوریل 5th, 2017

– “جه‌میل” له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی “سنه”، قاچی کوتا به زه‌ویدا و وتی ڕێک له ژێر پێماندا، زیندانه! له‌وێ خه‌ڵک ئه‌شکه‌نجه ئه‌ده‌ن، ئازار ئه‌بینێت و ئه‌مرێت! ٣٥ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م داستانه‌دا تێپه‌ڕیوه!
– له‌و ڕۆژه‌وه، ڕوانینم بۆ دووپێکان گۆڕاوه! هه‌ر که‌س ئه‌بینم تۆزێک جۆرێکه، سه‌ره‌تا وائه‌زانم شکه‌نجه‌چییه! باشتر که سه‌یری ئه‌که‌م، له دز و ڕێگریش ئه‌چێ! ئه‌ها! زۆڵیشه!
– زۆرجار ئه‌م که‌سه گومانلێکراوانمه دیوه که زارۆکێکیان له باوه‌شه! یا ده‌ستی مناڵێکیان گرتووه! تۆ بڵێی ئه‌مانیش مانای خۆشویستن بزانن؟! به داخه‌وه وه‌ڵام به‌ڵێ‌یه!!!
– ئه‌وین و خۆشویستن، کاره‌ساتی هاوبه‌شی هه‌موو مرۆڤه‌کان! دیکتاتۆر! مرۆکوژ! هونه‌رمه‌ند! مه‌لا! کرێکار و ته‌نانه‌ت پزیشکیش! ئه‌مه یه‌کێک له جه‌رگبڕ‌ترین ڕاستییه‌کانه! جه‌للادیش ئاشقه! مرۆڤ تێکه‌ڵێکه له پێچه‌وانه‌کان! نا! مرۆڤ خودی پێچ و پێچه‌وانه‌یه!

Posted in تێکه‌ڵ, خۆمانه, ره‌خنه, سیاسه‌ت, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

کۆڵبه‌ر!

آوریل 1st, 2017

 ▐”که‌مال”م ئه‌ناسی! ئه‌مزانی خۆی و باوکی چۆن ژیاون و چۆن ئه‌ژین! به‌ڵام نه‌مئه‌زانی کۆڵبه‌ری ئه‌کات! تا کوتوپڕ هه‌واڵی شه‌هیدبوونیم بیست! 
 ▐چون هیچم پێناکرێ و ده‌رگه‌‌ی ئاوات هه‌میشه ئاوه‌ڵایه، ئاواته‌خوازم ئه‌و سه‌رباز و گرووبانه سه‌گبابانه که دڵیان یێت گولله به سینگی کوڵبه‌رێکه‌وه بنێن تووشی سه‌د جۆر شێرپه‌نجه بێن یه‌ک له یه‌ک خراپتر! هاتوو ده‌رمان کران، جه‌ڵته‌ی جۆراوجۆر لێیان بدات! به‌میشه نه‌تۆپین بکه‌ونه ده‌ست داعش و ساڵێک ده‌سشۆریی بۆگه‌‌نیان خاوێن بکه‌نه‌وه! هاتوو له‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌یشدا ده‌رباز بوون کوێر و که‌ڕ و لاڵ و ئیفلیج بن و دووسه‌د ساڵ وه‌ها بژین!

Posted in تێکه‌ڵ, ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

دوکتور بازی!

مارس 21st, 2017

 ▌ لانیکه‌م له ده‌وره‌یی “سه‌فه‌وییه‌”وه تا ئه‌مڕۆ له ئێراندا به قه‌د “ده‌وای چاو کوێرێک” زانست به‌رهه‌م نه‌هاتووه! به‌ڵگه: شانازی به ڕابردوو! 
▌  جاران که‌سێک که له مانگی “ذی الحجه” دا له دایک ئه‌بوو، پێشناوی “حاجی”یان پێئه‌دا! وه‌کوو حاجی قادری کۆیی! 
 ▌ ئێستا نه‌خۆشیی “دوکتور”ی لێره هه‌مووی گرتووه‌ته به‌ر! ئاخر له شوێنێکدا که وه‌زیری ناوخۆی به دیپلۆمه‌وه ئه‌بوو به دوکتور! چ شانازییه‌که که دوکتور بیت! هه‌زاران که‌س بێ ئه‌وه یه‌ک ڕۆژ له زانکۆدا مابنه‌وه – په‌یامی نوور و ئازاد -، له کونکوورێکی عادڵانه و سه‌راسه‌ریدا به‌شدارییان کردبێ و … هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی خوێندکاریدا حاجی‌ئاسا، پێشناوی دوکتور ئه‌لکێنن به خۆیانه‌وه و تا ماون یه‌ک لاپه‌ڕه که بۆنی تازه‌یی لێبێت لێیان به‌رهه‌م نایه‌ت!
▌ ئێمه گرفتمان ته‌نیا گه‌نده‌ڵیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی نییه! گه‌نده‌ڵی وا له په‌نای گوێماندا! له ناو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ ڕووناکبیرییه‌کاندا! له ناو چینی خوێنده‌واری بێسه‌وادی خه‌ڵک‌گه‌وجێندا که دڵیان به ناوێکی چۆڵ خۆشه! ئێمه هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین!
به‌م مانگه حه‌رامه واین تیایدا، مه‌به‌ستم هیچ که‌سێکی دیار نییه و نه‌بووه! که‌س به خۆی نه‌گرێ!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)