Archive for the ‘ره‌خنه’ Category

فعال!

جولای 11th, 2017

▐ ده‌ر ڕاستایێ سییانه‌ت ئه‌ز حوقووقێ هه‌م‌سێنفانێ خۆد، ئینجانێبان با ئێجازێیێ بۆزۆرگته‌رها، ته‌شکیلێ ئه‌نجۆمه‌نێ “فعالین بدنی کردستان ” (کوردستان غه‌له‌ت ئه‌ست!) را ئێعلام و مێنبه‌عد، ئارا و نه‌زه‌راتێ خۆد را ده‌ر قالێبێ به‌یانییێ، بێ ئێتتێلاعێ دووستانێ عه‌زیزته‌ر ئه‌ز جانێ خۆد ده‌ر مه‌مالێکێ مه‌حرووسێیێ ئێران خاهیم ڕێساند:
مۆئه‌سێسین:
■ د. ئه‌حا جووزه‌له
■ د. مینه دمه‌ک
■ د. به‌هیه به‌شان
■ د. نه‌فیه چۆپی
……………………………………………….
ده‌ر زێمن، ما هه‌مێگی دۆکتۆر بوودێ و دیگه‌ر دۆکتۆرهایێ عه‌زیزێ ئینجا، ئه‌ز ئه‌عزایێ ئێفتێخارییێ ما هه‌سته‌ند!

Posted in تێکه‌ڵ, خۆمانه, ره‌خنه, سیاسه‌ت, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

نیشتمانپه‌روه‌ر!

جولای 5th, 2017

● پێویست نییه بۆ ئه‌وه نیشانی بده‌ین که‌سێک خۆفرۆش نییه، عابای نیشتانپه‌روه‌ریی له‌به‌ر که‌ین!
●● نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌ر هیچی بۆ نیشتمانی پێنه‌کرێت خۆ ئه‌توانێ به وتار و کرده‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی دڵی دوژمنی شاد نه‌کات!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

کۆڵبه‌رانی داهاتوو!

ژوئن 26th, 2017

کۆڵبه‌رانی داهاتوو! کوژراوی ڕۆژانێک که هێشتا نه‌هاتوون!
■ ئێره “مه‌ریوان”ه! تۆزێک خوارتر له چوارڕای “شه‌بڕه‌نگ”! ڕۆژێک پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ!
■■ پووته‌ڕۆنێکی هه‌ڵدڕاو، دوو فڵچه و دوو قوتوو واکس! هه‌موو سه‌رمایه‌ی کۆڵبه‌ری ساڵانێک که هێشتا نه‌هاتوون! خوێندکارێک که ئاخر ڕۆژی خوێندنی، یه‌که‌م ڕۆژی کۆڵبه‌رییه‌تی!
■■■ ئێمه هه‌موومان به “کۆڵبه‌ر”ی له دایک بووین، ژیاوین و ئه‌مرین! ئاده‌ی! کاممان کۆڵبه‌ر نین؟!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)

خێره‌کانی مردن له کوردستاندا!

آوریل 15th, 2017

مردن شتێکی زۆر باشه!
خێره‌کانی مردن له کوردستاندا:
– کۆنترین ساتێک که کورد هه‌ستی پێئه‌کات، دوێ‌ئێواره‌یه! پێش ئه‌وه فۆرمه‌ت کراوه! که مردیت “به‌ک‌ئاپت”ت لێ به‌جێ نامێنێ!
– یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی جوان یان باشت پێوه شك به‌ن، ئیتر هه‌موو لار و گێڕییه‌کانی پێ ئه‌شۆرنه‌وه! بۆ نموونه ئێژن به خوا لفکه‌ی که‌واکه‌ی جوان بوو! جامانه‌ی جوان ئه‌پێچایه‌وه! قه‌ت ته‌ڵاقی نه‌ئه‌خوارد!
– ئه‌تکه‌ن به تێکه‌ڵێک له ئادام ئێسمیت، ئه‌فلاتوون، بیل گه‌یتس و خولاسه ماڵتی‌مرۆڤێک که نموونه‌ی لای کورددا نه‌بێت خواگیان له هیچ شوێنێکی‌تر به‌م فورمووله خاسه‌وه که‌سی نه‌خولقاندووه!
– ئه‌ی مردن له‌ کوێی، خۆ کورد کوشتمی!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)

ئه‌وین!

آوریل 5th, 2017

– “جه‌میل” له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی “سنه”، قاچی کوتا به زه‌ویدا و وتی ڕێک له ژێر پێماندا، زیندانه! له‌وێ خه‌ڵک ئه‌شکه‌نجه ئه‌ده‌ن، ئازار ئه‌بینێت و ئه‌مرێت! ٣٥ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م داستانه‌دا تێپه‌ڕیوه!
– له‌و ڕۆژه‌وه، ڕوانینم بۆ دووپێکان گۆڕاوه! هه‌ر که‌س ئه‌بینم تۆزێک جۆرێکه، سه‌ره‌تا وائه‌زانم شکه‌نجه‌چییه! باشتر که سه‌یری ئه‌که‌م، له دز و ڕێگریش ئه‌چێ! ئه‌ها! زۆڵیشه!
– زۆرجار ئه‌م که‌سه گومانلێکراوانمه دیوه که زارۆکێکیان له باوه‌شه! یا ده‌ستی مناڵێکیان گرتووه! تۆ بڵێی ئه‌مانیش مانای خۆشویستن بزانن؟! به داخه‌وه وه‌ڵام به‌ڵێ‌یه!!!
– ئه‌وین و خۆشویستن، کاره‌ساتی هاوبه‌شی هه‌موو مرۆڤه‌کان! دیکتاتۆر! مرۆکوژ! هونه‌رمه‌ند! مه‌لا! کرێکار و ته‌نانه‌ت پزیشکیش! ئه‌مه یه‌کێک له جه‌رگبڕ‌ترین ڕاستییه‌کانه! جه‌للادیش ئاشقه! مرۆڤ تێکه‌ڵێکه له پێچه‌وانه‌کان! نا! مرۆڤ خودی پێچ و پێچه‌وانه‌یه!

Posted in تێکه‌ڵ, خۆمانه, ره‌خنه, سیاسه‌ت, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

کۆڵبه‌ر!

آوریل 1st, 2017

 ▐”که‌مال”م ئه‌ناسی! ئه‌مزانی خۆی و باوکی چۆن ژیاون و چۆن ئه‌ژین! به‌ڵام نه‌مئه‌زانی کۆڵبه‌ری ئه‌کات! تا کوتوپڕ هه‌واڵی شه‌هیدبوونیم بیست! 
 ▐چون هیچم پێناکرێ و ده‌رگه‌‌ی ئاوات هه‌میشه ئاوه‌ڵایه، ئاواته‌خوازم ئه‌و سه‌رباز و گرووبانه سه‌گبابانه که دڵیان یێت گولله به سینگی کوڵبه‌رێکه‌وه بنێن تووشی سه‌د جۆر شێرپه‌نجه بێن یه‌ک له یه‌ک خراپتر! هاتوو ده‌رمان کران، جه‌ڵته‌ی جۆراوجۆر لێیان بدات! به‌میشه نه‌تۆپین بکه‌ونه ده‌ست داعش و ساڵێک ده‌سشۆریی بۆگه‌‌نیان خاوێن بکه‌نه‌وه! هاتوو له‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌یشدا ده‌رباز بوون کوێر و که‌ڕ و لاڵ و ئیفلیج بن و دووسه‌د ساڵ وه‌ها بژین!

Posted in تێکه‌ڵ, ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)