Archive for مارس, 2010

نه‌ورۆزی مه‌ریوان!

مارس 22nd, 2010

Posted in فۆتۆبلاگ | Comments (0)

ساڵی نوێتان پیرۆز!

مارس 20th, 2010

 

–    باسێکی قووڵ له نێوان دوو هاوڕێم‌دا له ئارادا بوو! هه‌ر دوو به گه‌رم و گوڕه‌وه ده‌یان به‌ڵگه‌یان ئه‌هێنایه‌وه که ” نه‌ورۆز ” هی کورده و ئه‌وانی‌تر لێیان دزیوه! داوام لێ کردن حاڵیم که‌ن که بۆچی ئه‌شێ نه‌ورۆز ته‌نیا هی کورد بێت؟ خێره‌که‌ی چییه؟ نه‌بوونی چ زه‌ره‌رێکی هه‌یه؟ ئایا ئه‌م 365 رۆژ و 6 کات‌ژمێره که ته‌واو ئه‌بێت و زه‌وی ده‌و‌رێکی خۆر ئه‌داته‌وه و وه‌رزی به‌هار ده‌ست پێئه‌کات، هه‌ر هی کورد بووه؟! نه‌ورۆزتان پیرۆز!

–    ” جه‌لال”ی هاوڕێم مامه‌یه‌کی هه‌یه که “کاکه‌عه‌لی” ناوه! “کاکه‌عه‌لی” 48 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی! 26 ساڵه زۆری لێ‌ئه‌که‌ن ژن بێنێت، ئه‌ڵێت ئیشه‌ڵڵا به‌هار! ئه‌م به‌هار “کاکه‌عه‌لی” یه هه‌ر نه‌هاتووه! بۆ هه‌شته‌مین به‌هاره که لێره‌دا ئاوات‌ئه‌خوازم که هیوای هه‌موومان له ساڵی نوێدا به دی بێت! هه‌ر چه‌ند هیچ کام له هه‌شت ساڵه‌که‌ هیواکان به دی نه‌هاتوون، به‌ڵام ئاواته‌خوازم ئه‌م به‌هاره دوور بن له نه‌خۆشی و ئاقیبه‌ت به خێر بین! 

Posted in تێکه‌ڵ | Comments (0)

” ئاڵا ” که‌ی و کوێی پیرۆزه؟!

مارس 11th, 2010

کاتێ ” نه‌سرین ” له کلاسی “مێژووی هونه‌ر” دا لێی پرسیم شته پیرۆزه‌کان بریتین لی چی؟ناچار بووم باسی زۆرشتیان بۆ بکه‌م! ئاکامی هه‌موو قسه‌کان ئه‌وه بوو که هه‌ر شتێک که بکرێت بیڕووشێنیت، د‌‌ستی بۆببه‌یت و چڵکنی بکه‌یت، ئیتر ” قودسی ” و پیرۆزنییه! ” ئاڵا ” که له ئێمه ژیرتره‌کان زۆر که‌سیان له پێناوی‌دا داوه به کوشت و مافی ژیانیان لێ سه‌ندووه، ته‌نیا په‌ڕۆیه‌کی سادده‌یه که پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌پرتووکێت و ئه‌کرێت به تازه‌ییش پێڵاو و چڵمی پێ‌بسڕیت! ئه‌م شته ده‌سکردانه نه پیرۆزن و نه جوان!ته‌نیا ئامرازێکن بۆ دوور خستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له یه‌کتر و بازێ‌جاریش به گژداچوونیان له سه‌ر شتانێکی قۆڕی ره‌شی کۆنی بێ‌ئه‌قڵانه‌ی له‌م چه‌شنه!

Posted in ره‌خنه | Comments (1)