Archive for آوریل, 2010

“شه‌رق” !

آوریل 30th, 2010

بولبولیش بم مادام قه‌فه‌ســــم ته‌نگه

زمانم لاڵ، نه‌غمه‌ی شێعرم بێ‌ده‌نگه

                                                                           “گۆران”

ساڵانێ پێش ئێستا و له‌و کاتانه‌دا که هێشتا حه‌زی فێربوون و تاز‌‌ه‌ویستی له ده‌رووندا هه‌ره‌سی نه‌هێنابوو، هه‌موو رۆژێک به حه‌زه‌وه له رۆژنامه‌فرۆشییه‌كه‌ی خوار چوارڕای شه‌بڕه‌نگه‌وه ” توس” و ” جامعه” و “خرداد” و “صبح امروز” و ئاخرینیشی “شرق” م ئه‌سه‌ند و به حه‌زه‌وه ئه‌مخوێندنه‌وه! پاش داخستنی یه‌ك له دوای یه‌كی ئه‌مانه دوێنێ ” شرق” ی دیسان چاپ‌کراوی نوێم سه‌ند! هه‌زار تمه‌ن – پێنج‌شه‌ممه، 9/2/89-! له ئاخرین ژماره‌کانی پێش‌داخستنی “شرق”دا له مه‌ریوان ئاشنایه‌كی زلی ئه‌ویست که ده‌ستت که‌وێت و بیسێنیت و بیخوێنیته‌وه! هه‌م شتی ته‌ڕ و تازه‌ی تێدا بوو هه‌میش قیمه‌‌تی ته‌‌نیا 100 و دواتر 200 تمه‌‌ن بوو! هه‌ر که لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ووه‌ڵیم دی به خۆم و “شرق” تێر پێکه‌نیم! گرنگترین هه‌واڵ و تیتر و وێنه‌ی سه‌ره‌کی، گرتنی “عابدزاده” بووله لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌کانه‌وه به هۆی لێدانی لیدێریكێ تیمی “پرسپولیس”ه‌وه ! گرنگتر له‌مانه ناوی دوو پاوان‌خوازی ناسراوم دی که بابه‌تیان بۆ نووسیبوو! قیزه‌ون بوو! چو بوو و چی لێهات! به‌و هه‌زارتمه‌نه چوار پفه‌کی چی‌تۆزم ئه‌سه‌ند و له به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمایشی پزیشکه‌کان له گه‌ڵ “نیان”‌دا ئه‌مانخوارد! حه‌یف بۆ خۆم و “شرق” و باقی شته‌کانیش!

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (6)

“مه‌ریوان”

آوریل 10th, 2010

 21 ی خاکه‌لێوه‌ی 89

 کات‌ژمێر 11،26 ی به‌رله‌نیوه‌ڕۆ

 

Posted in خۆمانه, فۆتۆبلاگ | Comments (5)

قافییه‌ی “گۆڕان” و “دۆڕان” !

آوریل 8th, 2010

–    یه‌که‌م: له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر شت به رواڵه‌ت گۆڕاون! یه‌دێ‌ی کوڕ کائه‌حمه‌و که پێشتر نانه‌وابوو، ئێسته له ” دوبه‌یل ” – مه‌ریوانی” به ” دوبه‌ی ” ئه‌ڵێن ” دوبه‌یل ” ! – حه‌ساب و ده‌سته‌کی هه‌یه! پیاو و نیوه‌پیاوی زۆر کاری بۆ ئه‌که‌ن! “شیلان” کچ کاحه‌مه سوار ئۆتۆموبیلێک ئه‌بێت که کرێکارێک ئه‌گه‌ر په‌نجاساڵی ره‌به‌ق کار کات و نه‌یخوات، تازه ئه‌توانێت خه‌ون به سه‌ندنیه‌وه ببینێت! به‌ڵام یه‌دێ‌کان و شیلانه‌کان ته‌نیا جل و شێوازی ژیانیان له گه‌ڵ باوه‌گه‌وره و دایه‌گه‌وره‌کانیاندا گۆڕدراوه و مێشک هه‌ر هه‌مان مێشکی پێشینیانیانه!

–    دووهه‌م: ئابووری‌ناسه‌کان مه‌سه‌لێکی کۆن و سادده‌یان هه‌یه: داواکاری رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنان دیاری ئه‌کات. تا مشته‌ری نه‌بێت، دووکان‌دار مامه‌ڵه له گه‌ڵ کێدا بکات! بۆ سیانزه‌به‌ده‌ر وه‌کوو هه‌مووان سه‌رمان لێ شێوا و به‌ره‌و “هه‌ورامان ” رێ‌که‌وتین. له ” هه‌ورامان ته‌خت‌”دا گڵکۆی ” پیرشالیار” ی لێیه که زۆر که‌س ئه‌یناسن و چون پیاوخوا بووه، حه‌وسه‌ڵه‌ی ناساندنیم نییه! له ته‌نیشت قه‌بره‌که‌یدا به‌ردێکی لێیه که هه‌ورامانی به پیرۆزی ئه‌زانن و ئه‌ڵێن هه‌تا بیشکێنی هه‌ر که‌م ناکات و سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه! ئه‌م بیرۆکه‌یشه هێنده تونده که هه‌ر که‌س به پێچه‌وانه‌ی بیر کاته‌وه و بیڵێت ئه‌یکوژن! تا پار حه‌زره‌تی به‌رده‌که سه‌رئاوه‌ڵا بوو! ئیمساڵ دووکانیان بۆ سازکردووه و بینایه‌کیان به ژوورسه‌ریدا دروست کردووه! ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر خوازیاری ئه‌م دار و به‌رد په‌ره‌ستییه نه‌بن، هه‌‌رگیز دووکانی وا به‌رهه‌م نایه‌ت! “داده‌تووبا” ی دایک ره‌زای هاوڕێم له “مه‌هاباد”ه‌‌وه به تایبه‌تی هاتبوو بۆ زیاره‌تی ئه‌م به‌رده! سۆزی‌ڕۆژ کیسه‌یشی بۆ ئه‌دوورن و پاره‌ی بۆ کۆئه‌که‌نه‌وه! له ئێمه‌ژیرتره‌کان چه‌نده ئازان؟!

–    سێهه‌م: تۆزێک خوارتر له هه‌ورامان، له سه‌ر رێگه‌ی ئاوایی “دزڵی” چه‌‌ند کیسه‌دوورێکی‌تر سندووقێکیان دانابوو بۆ قه‌بری ئه‌سحابه‌کان که گوایه سه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوون و لێره شه‌هید کراون! هێنده‌یش بۆ پاره‌کۆکردنه‌وه په‌له‌یان بووه که تابلۆکه‌یان به هه‌ڵه نووسیوه و به جێی ” نذورات” نووسیویانه ” نزورات” !

–    چواره‌م: جا نازانم ئه‌م کۆمه‌ڵگا که زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بڕوای پته‌ویان به دووکاندارانی دین هه‌یه که‌ی گۆڕانی به سه‌ردا دێت! جارێ “گۆڕان” و “دۆڕان” دوو قافییه‌ی رێک و پێکن!

 

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (2)