Archive for می, 2010

من مردووم!

می 30th, 2010

زۆر وه‌خته هیچ نیشانه‌یه‌کی زیندووبوون له خۆما نابینم! بۆ زیندووبوون، بوونی زۆر شت پێویسته به‌ڵام مردن ته‌نیا چه‌ند نیشانه‌یه‌ک ئیسباتی ئه‌کات! دوێنێم وه‌ها ده‌ست پێکرد:

کات‌ژمێر 6.15 “ئاوات” له خه‌و هه‌ڵسا و  تا 6.40 که ئه‌شێ بمبردایه‌ت بۆ لای ماشینه‌کانی سه‌وڵاوا 25 خوله‌ک ده‌رفه‌تم بوو! ده‌رگه‌که‌م کرده‌وه که بڕۆمه نهۆمی ژووره‌وه و نانێک بێنم! ئۆتۆموبیله‌که‌ی شاره‌وانیم بینی که به‌و به‌یانییه زووه یه‌خه‌ی هاوسێکه‌مانی گرتبوو و خه‌ریک به‌رتیل سه‌ندن بوو! له رۆژی رۆشن‌داچون کابرا خه‌ریک ماڵ‌کردنه‌وه بوو و “جه‌‌‌واز”ی نه‌بوو ئه‌بێ تا ته‌واوکردنی ماڵه‌که هه‌موورۆژێک به ده‌سته‌یه‌کیان به‌رتیل بدات! رووداوه‌که‌م بینی و نه‌متوانی هیچێک بڵێم! ئه‌مه یه‌که‌م نیشانه‌ی مردنم بوو! له تێرمیناڵ گه‌ڕامه‌وه و گوێم له هه‌واڵه‌کان گرت. هیچ هه‌واڵێکیم به لاوه راست نه‌بوو! به‌رانبه‌ره‌که‌یان هێنده به گه‌وج ئه‌زانی که هه‌ر چییان پێ خۆش بوو له رۆژی رۆشن‌دا ئه‌یانده‌نه ده‌رخواردی! دیسان هه‌ستم به مردن کرد! دیسان ناتوانم هیچێک بڵێم! کات‌ژمێر 8.24 خوشکێکم که مامۆستایه زه‌نگیدا بۆم و وتی ده‌رگه‌ی خوێندنگه‌که‌یان داخراوه و هێشتا مودیره‌که نه‌ڕۆیوه به خوێندنگه و مامۆستاکان و خوێندکاره‌کانیش به هۆی داخرانی ده‌رگه‌کان که کلیله‌که‌ی به خانمی مودیره، له ناو حه‌وشه‌ی فێرگه دانیشتوون! کات ژمێر 8.57 به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی باوک و دایکی مناڵه‌کان دوو کارمه‌ندی ئیداره ئه‌ڕۆن بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌که: ” باشه خانمه‌کان ئێوه ئه‌تانزانی خانمی مودیر خه‌وی هاتووه بۆ هێنده زوو هاتوون بۆ سه‌رکار!!! ” ئاخر خانم ” خودی” یه! ئه‌مانیش بێگانه! دیسان ناتوانم هیچێک بڵێم! دیسان نیشانه‌یه‌کی‌تری مردن! سێ نیشانه له دووکات‌ژمێر و نیودا! حه‌وسه‌ڵه‌ی قیڕه‌م نه‌ماوه! ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناخه‌مه خه‌ته‌ره‌وه! هه‌ربڕۆم و بمرم بۆ خۆم و وڵاته‌که‌مان خێری زۆرتره! له ئیمڕۆوه نووسینه‌کانم له عاله‌می به‌رزه‌خه‌وه- به‌و جۆره که له کتێبه “دینی”یه‌کانا پێیان وتووین- ئه‌نێرم بۆ ره‌وگه! سه‌ره‌خۆشیش له خۆم ئه‌كه‌م که به ناکامی ئه‌م دونیا قۆڕه‌م به جێ هێشت! گه‌ڕانه‌وه‌‌ی هه‌موومان بۆ لای خوایه!

Posted in خۆمانه | Comments (7)

دووهه‌مین فێستیڤاڵی وێنه‌کێشی‌ شه‌قامیی منداڵان

می 16th, 2010

سه‌‌رله‌به‌یانی ئیمڕۆ – یه‌ك‌شه‌ممه 26ی 2ی 89- دووهه‌مین فێستیڤاڵی وێنه‌کێشی‌ شه‌قامیی منداڵان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌ ته‌جه‌سسومییه‌کانی سه‌وڵاواوه به سه‌رکه‌وتوویی‌یه‌وه به‌ڕێوه چوو. کات‌ژمێر 8 تا 10.30 ی سه‌رله‌به‌یانی به به‌شداریی زیاتر له 70 منداڵی چوار تا ده‌ساڵه‌ی ئه‌م شاره له شه‌قامی ئه‌سڵی سه‌وڵاوا منداڵه‌کان حه‌زه‌کانی خۆیان هێنایه سه‌ر کاغه‌ز و به خۆشحاڵیه‌وه پاش کێشانی کاره‌که‌یان به هیوای به‌ڕێوه‌چوونی له ساڵانی داهاتوویش‌دا شوێنه‌که‌یان به جێ هێشت. ده‌ست خۆشانه له ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌ ته‌جه‌سسومییه‌کانی سه‌وڵاوا ئه‌كه‌ین که به ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌م کاره‌ی به ئه‌ستۆوه بوو. 

چه‌ند نموونه له کاره‌کان:

Posted in هه‌واڵ | Comments (4)