Archive for آگوست, 2010

شه‌ڵماش

آگوست 25th, 2010

شه‌ڵماش
18ی گه‌لاوێژی 1389

Posted in فۆتۆبلاگ | Comments (3)

کوردخڵه‌تێنه!

آگوست 19th, 2010

یه‌که‌م: هاوسێ‌ماڵێکی ده‌رگه به ده‌رگه‌مان حه‌وشه‌یه‌کی زۆرگه‌وره‌یان هه‌یه که له ناو نه‌قشه‌ی شاره‌وانی شاردا  وه‌کوو باخ ئه‌یناسن. ماوه‌ی نزیک شه‌ش‌مانگه له گه‌ل شاره‌وانی‌دا له سه‌ر کردنه‌وه‌ی باخه‌که به ماڵ مشت و مڕیانه! ئاخری نزیکه‌ی بیست‌ڕۆژێکه توانیویانه کاره‌که‌یان جۆر که‌ن و دار و دره‌ختی ناو باخه‌که‌یان بڕییه‌وه که ماڵی تێدا سه‌وز‌که‌ن! له سووچی باشووری باخه‌که‌وه هاوسێ‌که‌یان هه‌موو رۆژی شکاتیانی له شاره‌وانی‌دا تۆمار ئه‌کرد که گوایه کۆڵانه‌‌که‌یان ئه‌بێ به پێی نه‌قشه‌ هه‌شت مێتری بێت و ئه‌مان ته‌نیا شه‌ش‌مێتریان بۆداناوه! کار چه‌ند جارێکیش کێشای به شه‌ڕه‌شه‌ق‌دا! ئاخری خاوه‌ن زه‌وی رێگه‌یه‌کی سادده‌ی دۆزییه‌وه! هاوسێ‌نه‌سازه‌که‌یان دووکوڕی بێکاری هه‌یه! ئه‌و کوڕه‌کانی وه‌کوو کرێکار گرتووه که له ماڵ‌کردنه‌وه‌که‌دا کاری بۆ بکه‌ن! له‌و رۆژه‌وه لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ وه‌کوو برا هه‌موو ئێواره‌یه‌ک به یه‌که‌وه پیاسه‌ی کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌مان ئه‌که‌ن! ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له‌م نموونانه‌ که خۆم دیومه باس بکه‌م، تا ئاخر ره‌مه‌زان نووسینه‌که‌م درێژه‌ ئه‌کێشێت!

دووه‌م: له بازاڕی سیاسه‌تدا تا ئه‌م چرکه‌ساته که ئه‌م شتانه تایپ ئه‌که‌م، سیاسه‌تی کوردی هه‌مووجارێک به بچووکترین شتێکی که وه‌کوو “خێر” بۆ خۆیی ژماره‌کردبێت خڵه‌تاوه و به گۆڕ بابی کورده‌وه! هه‌مووان به‌م سادده‌یی و ساکارییه‌ی ئێمه‌یان زانیوه! بۆسه‌ندنی هه‌ر که‌سێک نرخێک دائه‌نرێت! که‌مترین نرخی بازاڕی ره‌شی سیاسه‌ت و هه‌مووشتێکی‌تر هی کورده! نازانم دڵپاک و ساویلکه‌ین یا … و …؟!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (1)

هه‌ژیر

آگوست 3rd, 2010

ئیمڕۆم له قۆڕترین رۆژه‌کانی ساڵم بوو. شایه‌دیش قۆڕترین رۆژی ساڵێک که هێشتا زۆری ماوه! له سه‌رله به‌یانییه‌وه سه‌رسامی دایگرتووم! کات‌ژمێر 9،47 ی به‌یانی له پشت چرای سووری “چوارڕای بیمارستان” چاوم که‌وت به کوڕێکی ته‌مه‌ن 13-12 ساڵ که جاچکه‌ی ئه‌فرۆشت. رووخۆش و ئێسک سووک! تووشی نه‌خۆشیی “سیندرۆمی داون” بوو. ره‌نگی به هۆی گه‌رمای ئه‌م هاوینه‌وه و راوه‌ستانی له به‌ر تیشکی سووتێنه‌ری هه‌تاودا ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوو. سواری ماشینه‌که‌م کرد و به هه‌ر جۆرێ نه‌بوو قسه‌م له گه‌ڵ کرد. ناوی “هه‌ژیر” بوو. به زه‌حمه‌ت ماڵیانم دۆزییه‌وه. دایکێکی بوو که هه‌ژاری له رووی ئه‌باری. داوام لێکرد که ئه‌گه‌ر پێویستیان به کارکردنی هه‌ژیر هه‌یه پێم بڵێن که ده‌رامه‌دی ئه‌و له رۆژدا چه‌نێکه با بۆیانی جۆر که‌م و هه‌موو سه‌رمانگێک پێیانی بده‌م که ئیتر ئه‌و له ماڵه‌وه دانیشێت و کار نه‌کات! وه‌کوو مرۆڤێکی به‌هره‌مه‌ند و زانا وتی: نه‌وه‌ڵڵا! سپاس! هه‌ژیر خۆی زۆر بێتاقه‌ته! بۆم داگیر ناکرێت! سبه‌ی منیش نه‌مێنم ئه‌بێ به کارێکه‌وه سه‌رقاڵ بێت! ته‌ماشاکه‌ن! براکه‌ی چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له داخ ده‌رۆچوونه‌کانی کاردێکی نا سه‌ر ملی و که‌مێکیشی بڕی! ( چاوم که‌وت به جێگه‌که‌ی! زۆر بڕابوو…) .

دڵم داکه‌وت. ئاخۆ “هه‌ژیر”ی به‌سته‌زمان که ناتوانێت قسه بکات، چه‌نێک ترسابێت؟ چه‌نێکل گریابێت؟ ماق مام! له دڵه‌وه و به دزییه‌وه تا توانیم گریام! له ماشینه‌که دابه‌زیم. هه‌موو ناڕه‌حه‌تییه‌کانم به شه‌قێکی توند که دام له تایه‌ری ماشینه‌كه. ده‌ربڕی! سروشت چه‌نده بێ‌ڕه‌حمه که مرۆڤی وه‌ها ناسک و ئێسک سووک و دڵپاک به‌ڵام که‌م‌هێزی زیهنی خاس ئه‌کات؟ بڕیاربوو بڕۆم به شوێن “په‌رده‌”دا بگه‌ڕێم بۆ ماڵه‌که‌مان که پاره‌که دروست کراوه و هه‌مووی ساڵێک له سه‌ندنی تێپه‌ڕ ئه‌بێت! قیزم له خۆم شێواوه! تفم کرد له هه‌ر چی حه‌زی زۆمه! تفم کرد له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئیحساسی “هه‌ژیر”ه‌کان هه‌ست پێناکه‌ن! گووم کرده ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که “هه‌ژیر”ه‌کان ئه‌شێ به‌و بار و دۆخه‌وه کاری تێدا بکه‌ن. له‌عنه‌ت… هێشا سه‌رگێجه وازی لێنهێناوم…

Tags:
Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (6)