Archive for سپتامبر, 2010

ئه‌م کوردییه له‌ززه‌ت‌به‌خشه

سپتامبر 17th, 2010

–          خانمێکی هاوکارمان خه‌ریک بوو وه‌ڵامی خانمێکی‌تری هاوکارمانی ئه‌داوه که فارس بوو و لێی پرسیبوو که مناڵه‌بچووکه‌که‌ی له کاتێکدا که کلاسی هه‌یه به لای کێوه دائه‌نێت؟ ئه‌ویش ویستی حاڵی بکات که ژنێکی بۆ گرتووه که به لایه‌وه بێت و به فارسی پێی وت: ” براش زن گرفتم!!!”. ده‌ی بێ له پێکه‌نیندا نه‌مری!

–          کاکه عه‌لی پاش هات و چوویه‌کی زۆر و دوای ئه‌وه که به‌ڵێنیان پێدابوو که شوێنی کاره‌که‌ی خۆی و خێزانی له مه‌ریوانه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ سنه ، پێیان وتبوو که به‌ڵێنه‌که‌یان سه‌رناگرێ و ته‌نیا ئه‌توانن به شیوه‌ی کاتی و بۆ ماوه‌ی ساڵێک کاره‌که‌ی بۆ جێ‌به‌جێ‌ بکه‌ن! کورته‌په‌یامێکم بۆ نارد که کاره‌که‌تان بوو به چی؟ وه‌ڵامی داوه: ” دامه دواوه و وازم لێ هێنا!!!” ئه‌م کوردییه ده‌وڵه‌مه‌نده به زۆر باردا مانای لێئه‌که‌وێته‌وه! ئه‌ڵبه‌ته کاکه‌عه‌لی به هۆی ئه‌م قسه‌وه پاش مانگێک مانوویه‌تی بزه‌یه‌ک هاته سه‌ر لێوی!

Tags:
Posted in خۆمانه, کۆمه‌ڵگا | Comments (6)

“مسافرخانه‌ی اسلامی”

سپتامبر 4th, 2010

لێره هێنده ناوی شته‌کانیان به “ئیسلام”ه‌وه گرێ داوه که جار به جار مرۆڤ تووشی هه‌ڵه ئه‌کات! حیجابی ئیسلامی، خوارده‌مه‌نی ئیسلامی، ئاوجۆی ئیسلامی،زانکۆی ئیسلامی و … ئیمڕۆ له گه‌ڵ هاوڕێیه‌کدا کاتێ چوارڕای بیمارستانمان به‌ره‌و گوزه‌ری مه‌ریوان ئه‌پێوا، چاومان که‌وت به تابلۆی موسافرخانه‌یه‌ک:
                                                  “مسافرخانه‌ی اسلامی”
هاوڕێکه‌م له سه‌ره‌تادا که‌وت به هه‌ڵه‌وه و وتی برا گیان! موسافرخانه‌کانیش بوون به ئیسلامی! کاتێک که پێم وت کاکه‌گیان ئه‌وه فامیلی خاوه‌نه‌که‌یه‌تی تا دووکات ژمێر دوای ئه‌وه به خۆمان پێکه‌نین! بیری لێ بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو موسافرخانه‌یه‌ک ئیسلامی بێت چۆنی لێ دێت؟ ئه‌بێت هه‌موو جار پاش ئه‌وه‌ی مامۆستای موسافرخانه بانگی دا، بڕۆی بۆ جه‌ماعه‌ت، گوێ بگری بۆ مه‌وعیزه، ته‌سبێحات بکه‌یت، مووسیقی گوێ نه‌گری، بیژامه له پێ نه‌که‌ی و …

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (6)