Archive for نوامبر, 2010

مامۆستا!

نوامبر 14th, 2010

یه‌كێک له جیاوازییه به‌رچاوه‌کانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی خوێندن ئه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تاییدا مناڵه‌کان بۆ هه‌موو وانه‌کانیان ته‌نیا مامۆستایه‌کیان هه‌یه و به پێچه‌وانه‌وه له ناوه‌ندیدا وانه‌ جیاوازه‌کان مامۆستای جیاوازیشیان هه‌یه! هاوڕێیه‌ک ئه‌یگێڕایه‌وه که ئیمساڵ له خوێندنگه‌یه‌کی ناوه‌ندیدا سێ‌وانه‌ی کلاسێکم پێ بوو و له سی‌زه‌نگدا ئه‌چوومه کلاسه‌که‌یان! خوێندکارێک که بیستبووی له‌م قۆناغه‌دا بۆ وانه جۆراوجۆره‌کان مامۆستای جیاوازیان داناوه و وای زانیبوو که هه‌ر زه‌نگێک ئه‌بێ مامۆستایه‌ک بچێته کلاسه‌که‌یان رۆژێک پێی وتم: مامۆستا! زه‌نگی پێشوویش مامۆستایه‌کمان بوو که زۆر له ئێوه ئه‌چوو! ئه‌و نه‌یئه‌زانی که مامۆستای زه‌نگی پێشوویش هه‌ر خۆم بووم!

 

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (6)