Archive for ژانویه, 2011

باشییه‌کانی کۆڵانی چڵکن!

ژانویه 26th, 2011

هه‌موو به‌یانییه‌ک که بزانم کۆڵانه‌که‌مان دیسان به هۆی باراناوه‌وه چڵکاوی تێدا کۆ بووه‌ته‌وه و ئه‌بێ بۆ گه‌یشتن به شوێنی کاره‌که‌م خۆم یان ماشینه‌که‌می لێ‌بده‌م و تا بن‌ده‌ست بچین له چڵکاوه‌وه، ترس دام‌ئه‌گرێت! سپێتیمان تێدا نامێنێت! که‌س به تام و حه‌زه‌وه ناڕوانێت پێمان‌دا! تابلۆی تابلۆین! قیزه‌ونی قیزه‌ون! خۆزگه هه‌مووان ساڵێ جارێ له کۆڵانێکی چڵکاوداره‌وه ره‌د ئه‌بوون و هه‌موو گیانیان ئه‌چوو له‌و چڵکاوه‌وه تا بیانزانیبا چڵکاو چه‌نێ ناخۆشه! چه‌نی قیزه‌ونه! چه‌نێ شووره‌ییه‌ و به‌وه جۆره هیچ که‌س ئیشتهای نه‌كردایه‌ت که چرکه‌یه‌ک له ته‌مه‌نی حه‌ز له چڵکاو بکات! یانێ چڵکاو زۆر ناخۆشه! زۆر شووره‌یی‌یه‌! زۆر تابلۆیه! بژی کۆڵانی ساف و بێ‌چڵکاو!  

Posted in خۆمانه, ره‌خنه | Comments (4)

گوێ‌بگرن! ئاویش ده‌نگی هه‌یه!

ژانویه 25th, 2011

کچێکی خوێندکاری مه‌ریوانی که زکماکی گوێی نه‌یبیستووه به خۆشحاڵییه‌وه له ئاکامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌رکه‌وتوودا توانایی بیستنی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه! سه‌رنج‌‌ڕاکێشترین قسه‌ی پاش ئه‌وه‌ی که توانیویه‌تی قسه‌کان و ده‌نگه‌کان ببیسێ، ئه‌وه بووه که به زه‌وق و شه‌وقه‌وه وتوویه‌تی:

گوێ‌بگرن! ئاویش ده‌نگی هه‌یه! کاغه‌زیش خشه‌ی دێت!

بیستنی ده‌نگ ته‌‌نیا کاتێک وه‌کوو نیعمه‌ت هه‌ستی پێئه‌کرێت که پێشتر له بوونی بێ‌به‌ش بووبیت! خوا ئه‌زانێت که‌ی و چۆن ئێمه هه‌ست به‌و خۆشییانه بکه‌ین که ئێسته لێی بێ‌به‌شین و دواتر له‌ززه‌ت و تامی ئه‌چێژین!

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (2)

ئێره ” زرێبار ” ه!

ژانویه 22nd, 2011

ئێره ” زرێبار ” ه! رۆژی 2 ی رێبه‌ندانی 89، کات‌ژمێر  43و2 ی دوانیوه‌ڕۆ! ” زرێبار ” به هۆی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستانه‌وه‌ سه‌هۆڵی به‌ستووه و مناڵه‌کان – و گه‌وره‌کانیش! – ئه‌توانن به سه‌ریدا هه‌‌نگاو بنێن و گه‌مه بکه‌ن:

Posted in وێنه | Comments (5)

ئێمه حه‌ساب نازانین!

ژانویه 2nd, 2011

یه‌که‌م: کاتێک مناڵ بووم و تازه فێری ” جدول ضرب” بووبووم، گه‌مه‌یه‌کیان فێر کردم:

–         ” عه‌ده‌دێک بگره نه‌زه‌ر ” !

–         گرتم!

–         “به ئیزافه‌ی پێنجی بکه”

–         کردم!

–         “مینهای ئه‌و عه‌ده‌دیه بکه که گرتبووته نه‌زه‌ر” !

–         باشه!

–         ” زه‌رب له دووی بکه و میهای سێی که” !

–         کردم!

–         ئه‌کاته حه‌وت!

ئیتر خه‌ریک بوو باڵم ده‌رئه‌هاورد! چۆن ئه‌زانێ! ماوه‌یه‌کی‌تری پێ چوو تا زانیم هه‌ر له ئه‌ووه‌ڵه‌وه کڵاو ئه‌چێته سه‌رم و ئه‌و ژماوه‌یه که هی خۆم بوو له ئه‌سڵ کاره‌که‌م که‌م کردۆته‌وه و ” ابتکار عمل” داوه به ته‌ره‌ف! ئیتر به حه‌زی خۆی ئه‌یپێچێنێت و دواتر ئه‌یشزانێت که ئه‌کاته چه‌نێ!

دووهه‌م: گه‌‌وره‌تر بووم! له ده‌فته‌ری هونه‌رستان‌دا بۆ چه‌ند ساڵ هاوکاره‌کانم به‌م گه‌مه مناڵانه‌وه ئه‌نا به سه‌ر کاره‌وه و ئیسه‌یش نه‌یانزانی چۆن به نهێنییه‌کانیان ئه‌زانم! له‌م هه‌موو ساڵه‌دا ته‌نانه‌ت بایجان و سێف و قۆخیش گۆڕدراون ئێمه‌ی لێ به‌ده‌ر! ئێمه‌یش یانێ بیر و زانستمان!

سێهه‌م: فڵانه که‌س به حه‌زی خۆی ” ئامار” ئه‌دات! که‌س نه بیری لێئه‌کاته‌وه و نه شوێنیشی ئه‌که‌وێت! ئه‌و به باشی ئه‌زانێت که ئێمه حه‌ساب نازانین!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (1)