Archive for مارس, 2011

بازاڕ!

مارس 24th, 2011

–          یه‌که‌م: ساڵی 74 یان 75 و کاتێ له تاران خوێندکار بووم، دووجار، دوو نووسراوه له رۆژنامه‌کاندا بوو به مه‌سه‌له‌یه‌کی نامووسی بۆمان! له یه‌کێکیاندا و له حه‌وته‌نامه‌یه‌ک که وابزانم ناوی “پنجشنبه‌ها” بوو خانمێک که خۆی سه‌رنووسه‌ری بوو نووسراوه‌یه‌کی دوور و درێژی به سه‌ردێڕی ” شرف در بازار قیمت ندارد!” بڵاو کرده‌وه و تێیدا باسی کێشه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی کردبوو که له کوردستانه‌وه باریان ئه‌هێنایه تاران و له بازاڕدا ئه‌یانفرۆشت و …!!! دووهه‌میان بابه‌تێک بوو که باسی ئاوه‌دان‌کردنه‌وه‌ی کوردستانیان پاش شه‌ڕ کردبوو و تێیدا ئاماژه کرابوو که شوێنێک وا خه‌ڵکه‌که‌ی هێشتا نازانن له “پیاده‌رو” ه‌‌وه بڕۆن به‌ڕێدا “بازسازی” ئه‌کرێته‌وه! جوان له بیرمه! باش وا له پێش چاومدا! رووناکبیر و نووسه‌ر و خوێندکار و فه‌لا و قاچاق‌‌فرۆش و شۆفیر و … که‌وتنه جم و جووڵ. کارێکیان کرد که حه‌وته‌نامه‌که داخرا!

–          دووهه‌م: ئه‌مڕۆ چوارڕۆژ له ساڵی تازه‌ی کوردی تێپه‌ڕ بووه! مه‌ریوان شلووق و بێ‌خاوه‌نه! ناخۆش و چڵکنه! نه شه‌ره‌ف له بازاڕدا قیمه‌تی هه‌یه و ئه‌شه‌دووبیللا نه خه‌ڵکیش ئه‌زانن له پیاده‌ڕه‌وه‌وه بڕۆن به‌ڕێدا! شه‌قام له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ره‌وه له ئۆتۆموبیل خاوێن‌کراوه‌ته‌وه و داگیر کراوه! ئه‌و ساڵانه چ ساده‌ بووم! چه‌نێ کورده‌نامووسی‌بوون باوی بوو! شازده‌ساڵ پێش ئێستا که‌سانی‌تر پێیان زانیبوو و ئێمه گوێمان له ئاستی‌دا که‌ڕ کردبوو!

–          سێهه‌م: ساڵی تازه‌تان پیرۆز! بێ‌مزه‌ڕه‌ت و سڵامه‌ت بن…

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (7)

حه‌ماڵه…!

مارس 12th, 2011

ئیمڕۆ کاتێ گه‌ییمه ناو حه‌وشه‌ی خوێندنگه، گوێم له کاکه حه‌مه‌وه بوو که ناوی چه‌ند خوێندکارێکی ئه‌خوێندنه‌وه و داوای ئه‌کرد که چون نومره‌کانیان له‌م مانگه‌دا دابه‌زیوه ئه‌بێ بۆ به‌یانی باوک یان دایکیان بێن بۆ خوێندنگه و گرفته‌که به یه‌که‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن! منیش که‌وتمه بیر بیست ساڵ پێش ئێستا. ساڵانێک که خۆم خوێندکاری دواناوه‌ندیم بووم!

ئه‌و ساڵانه له مه‌ریوان ته‌نیا هونه‌رستانێک بوو به ناوی ” هنرستان فنی قدس” که ئێسته‌یش هه‌ر هه‌یه و دوو ده‌بیرستان به ناوه‌کانی “طالقانی” و ” غزالی”. من له تاڵه‌قانی بووم و ده‌بیرستانی غه‌زاڵی له خوا‌ره‌وه‌ی شار بوو و ته‌نیا خوێندکارانی رشته‌ی ئینسانی له‌و‌ێ بوون! کا مزه‌فه‌ر مودیری ده‌بیرستان تۆزێکیش تووڕه بوو! هاوڕێیه‌کم که ئێستا هاوکارمه ئه‌یگێڕایه‌وه که جارێک هاوکلاسێکی له خوێندنگه ئه‌که‌نه ده‌ره‌وه و ئه‌ڵێن تا باوکت نه‌یه‌نی بۆ ئێره نایه‌ڵین بچیته کلاس! ئه‌ویش که له لایه‌که‌وه ناوێرێت به باوکی بڵێت و له لایه‌کیشه‌وه ناچاره که‌سێک ببات بۆ خوێندنگه، پووڵێک ئه‌دات به کابرایه‌کی حه‌ماڵ و داوای لێئه‌کات خۆی بکات به باوکی! کابرا پاش ئه‌وه ئه‌چێت بۆ لای کامزه‌فه‌ر و کۆڵێک قسه و باس ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه ئه‌رکه‌که‌ی به باشی بردبێته سه‌ر کوڕه ئه‌گرێت و له به‌رچاو کامزه‌فه‌ره‌وه شه‌قێکی تێهه‌ڵئه‌دات! کوڕه نایکات به نامه‌ردی و وه‌ڵامی به شه‌قێک ئه‌داته‌وه! شه‌ڕ هه‌ڵئه‌گرسێت و کامزه‌فه‌ریش ئه‌نیشێته سه‌ر کوڕه که له سه‌ر باوکی کردبێته‌وه! کوڕه له ژێر ده‌ست و پێدا هاوار ئه‌کات:

 کوره باوکم نییه! حه‌ماڵه…!

ده‌ی ئیتر خۆتان درێژه‌که‌ی بێننه به‌ر چاوتان!

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (6)

مۆبایلی کوردی!

مارس 8th, 2011

یه‌که‌م: ئه‌م مۆبایله بووه به چ گێچه‌ڵێکی گه‌وره له‌م کورده‌وارییه‌دا! دوێنێ له ده‌بیرستانێکدا کلاسم‌بوو که باشترین خوێندنگه‌ی ناوشاره! مناڵه‌کانی له باری ماڵییه‌وه وه‌زعیان باشه و زۆرینه‌یان ته‌بلێت و له‌پ‌تاپیان پێیه! زه‌نگی ئه‌ووه‌ڵ رێک وه‌ک کارتۆنی تام و جێری چه‌ن هاوکارێکم که‌وتبوونه شوێن چه‌ند خوێندکارێک له ناو سالۆنی خوێندنگه‌دا و یه‌ک بیگره و به‌ریده‌ و ته‌پ و تۆزێ بوو عه‌جایه‌ب! ئاشکرا بوو که مناڵه‌کان ده‌‌نگی مامۆستایه‌کیان له کاتی تووڕه‌بووندا هه‌ڵگرتووه و به بلوتوس ئه‌ینێرن بۆ یه‌ک!

دووهه‌م: دوێ‌شه‌و هاوڕێیه‌کم له ماڵماندا بوو! ئه‌یوت نزیک بووه له گه‌ل خانمه‌که‌ی بێت به شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی ئه‌ویش به هۆی – دیسانه‌وه- ئه‌م مۆبایله کوردییه‌وه! ئه‌یگێڕایه‌وه که چه‌ند شه‌و پێش ئێستا کچه بچووکه‌که‌ی بیانووی ده‌ره‌وه‌ی گرتووه و به‌و شه‌وه سارده بردوویه‌ته به‌ر ده‌رگه‌که‌یان بۆ پیاسه و گووشی مۆبایله‌که‌ی له ماڵه‌وه به جێ هێشتووه! له ناکاو کورته‌په‌یامێکی بۆ دێت که له ئاخره‌که‌یه‌وه نووسرا : ” من منظر هستم!”! خانمه‌که‌ی ئه‌یخوێنێته‌وه و ” منظر” به ” منتظر” حاڵی ئه‌بێت و وائه‌زانێت هاوسه‌ره‌که‌ی خڵه‌تاندوویه و به بیانووی کچه‌که‌یه‌وه قه‌راری له گه‌ل که‌سێکدا داناوه! ئاخری پاش ده‌م بۆڵه‌یه‌کی زۆر تێئه‌گات که باوه “منظر”  شاگردێکی کوڕی هاوکاره‌که‌مانه و خانمی که تووشی “توهم توطئه” بووه “منظر”ی به  ” منتظر” خوێندوه‌ته‌وه!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (2)