Archive for آوریل, 2011

چ خۆشه!

آوریل 29th, 2011

6ی2

به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ڵسام! ئی‌مه‌یله‌کانم خوێنده‌وه!  ره‌ییسی “ایران خودرو” له تارانه‌وه وه‌ڵامی ئی‌مه‌یلی دوێکه‌می داوه‌ته‌وه و داوای لێبوردنی کردووه که ئوتومۆبله‌كه‌یان وا مانگێکه وه‌رم گرتووه گرفتی فه‌ننی بووه! داوای ژماره حه‌سێبی لێکردووم که پووڵه‌که‌م پێ بده‌نه‌وه و ماشینێکی تازه‌یش له به‌ر گرفتی ئوتومۆبیله‌كه‌یان بنێرن بۆم و ئه‌وی‌تر وه‌ربگرنه‌وه. پاڕاویشه‌ته‌وه که شکاتیان لێنه‌که‌م… چ خۆشه!

7ی2

هێشتا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ناو ده‌فته‌ری خوێندنگه که مودیر دێت به پێشوازمه‌وه! کارتێکی ره‌نگاوه‌ره‌نگی پێیه که ژێره‌که‌ی ئیمزای مودیرکوللی پێوه‌یه! له‌وه‌ی که دێر پێوه‌ندی گرتووه داوای لێبوردنی لێکردووم و ده‌عوه‌تی کردووم بۆ باس له سه‌ر گرفته‌کانی خوێندن و خوێندنگه که چه‌ند رۆژ پیشتر به نامه ئاراسته‌م کردبوو بڕۆم بۆ سنه و له گه‌لیدا دانیشتمان بێت. مودیرکوللی وا له کوێدا ده‌س ئه‌که‌وێت؟!

 8ی2

کورد سات و زاگرۆس و کوردستان‌تی‌ڤی و که‌ی‌ئێن‌ئێن له دوو سێ خوله‌ک‌دا چاو پیا ئه‌خشێنم! هه‌موویان وێنه‌که‌ی دوێنێی مام‌جه‌لال و کاک مه‌سعوود و کاک نه‌وشیروان نیشان ئه‌ده‌ن له له چاوپێکه‌وتنه هاوبه‌شه‌که‌یاندا به تێکرا داوای لێبوردنیان له گه‌لی کورد کردبوو به هۆی هه‌ڵه‌ و نه‌زانکارییکانیانه‌وه و شه‌ڕی براکوژی و … ماسی هه‌ر کات له ئاو بیگری تازه‌یه! قه‌ی‌ناکا! چ خۆشه رێبه‌ری ئاوا ژیرت بێت…

9ی2

له کۆڵاکه‌مانه‌وه به‌ره‌و بازاری مه‌ریوان به‌ڕێ‌ئه‌که‌وم! پاره‌که ئه‌م کاتانه قوڕ و چڵپاوی لێئه‌باری! شاره‌داری رۆژێک پاش ته‌له‌فۆنێک هات و دی و پێی وتین که بۆ چی زووتر پێوه‌ندیمان پێوه‌نه‌گرتوون! تا شه‌و خه‌ریک کار بوون! به‌یانییه‌که‌ی که له خه‌و هه‌ڵساین باوه‌ڕمان نه‌ئه‌کرد! کۆڵانی ساف و بێ‌گه‌رد! ئاسفاڵتێکی عه‌جایه‌ب جوان! ئیمکانات چ خۆشه!

Posted in خۆمانه | Comments (5)

یانێ ئه‌سڵه‌ن هیچ نازانی!

آوریل 13th, 2011

–          ئیمڕۆ له به‌رخۆڵ‌بارینی شه‌وی پێشوو خوێندنگه‌کان بۆ دوانیوه‌ڕۆ به‌سرابوون! چاو چاوی نه‌ئه‌بینی! بێ‌کار له ماڵه‌وه دانیشتبووم و ته‌پ و تۆزم هه‌ڵئه‌مژی! خۆڵ ئه‌بارێ!

–          “شه‌رق”م وه‌ره‌ق لێئه‌دا، چاوم که‌وت به نرخی ته‌ڵا: ” روبع” 126 هه‌زار تمه‌ن! پاره‌كه هه‌ر له‌م وه‌خته‌دا نزیک به 60 هه‌زار تمه‌ن بوو! گرانی ئه‌بارێ!

–          ته‌ق و تۆق له هاوسێ و دراوسێ هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه! ” لیبی” له “الجزیره” ه‌‌وه ئه‌بینم! ساڵه‌هایه هیچ دروشمێکی عه‌‌‌ره‌بیم وه‌کوو ” الشعب یرید اسقاط النظام” نه‌بیستووه! هه‌واڵی خۆش ئه‌بارێ!

… له راستیدا له شوێنێک که من ئه‌ژیم، هه‌موو شتێ ئه‌بارێ! خۆش و ناخۆش! تاڵ و شیرین! فڵان و فیسار! ئیتر دانیشتووانی ئه‌م شاره وه‌ک شێته و ژیره وان! نازانی ئاخری که‌ی باشن و که‌ی خراپ! که‌ی شێتن و که‌ی ژیرن! یانێ ئه‌سڵه‌ن هیچ نازانی! ژیان زۆر سه‌خته…

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (3)