Archive for می, 2011

نه‌خۆش!

می 31st, 2011

“نیان” نه‌خۆش بوو! زه‌نگمان‌دا بۆ پزشکێک و وتیان بیهێنن! بردمان! نه‌خۆش زۆر و پزشک تووڕه! دوو نه‌خۆشیان به یه‌که‌وه ئه‌نارده لای  دوکتور و ئه‌ویش به‌لاچیڕه‌وه ده‌هه‌زارتمه‌نه‌که‌ی ئه‌کرد به نوسخه‌یه‌کی هاوبه‌ش! هی هه‌موومان زۆر له یه‌ک ئه‌چوو! که‌سێک که سه‌ر و کاری له گه‌ڵ نه‌خۆشا بێت ئه‌بێ پێش هه‌ر شتێک ئێسک سووک و قسه‌خۆش و نوکته‌زان بێت! نازانم بۆ هیچیانی نه‌بوو! ئاخر لێره هه‌موو شتێک وایه! ئه‌مانه قه‌ینا! له “مه‌ته‌ب”ه‌که‌یدا بازێ پووشه و په‌روه‌نده‌ی شه‌ق و شڕی نه‌خۆشی دانابوو که وێنه‌که‌ی دائه‌نێم بۆتان بیبینن! هی ساڵ رووسه‌که بوو! سووچ و که‌ناره‌کانیان مشک خواردبوونی! لێره …

Posted in ره‌خنه | Comments (3)

شه‌قامی کوردی!

می 26th, 2011

له هه‌موو شارێکی ئێره‌دا شه‌قامێکی ئه‌سڵی هه‌یه که تایبه‌تی پیاسه‌کردنی وه‌خت و ناوه‌ختی ئوممه‌تی قاره‌مانی خوار هه‌ژده‌ساڵی ئه‌و شاره‌یه! شه‌قامێک که پیاسه‌که‌رانی رواڵه‌ت و هه‌ڵس و که‌وتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه! بێ هیچ مه‌به‌ستێک و بێ‌کارێکی‌دیاری‌کراو رژاونه‌ته شه‌قام و ته‌نیا کار و زانستیان دزه‌نیگای به‌کۆمه‌ڵی ئه‌م ‌لاولای خۆیانه! جا کاره‌سات کاتێک خۆی باشتر نیشان ئه‌دات که شوێنه‌که میلله‌تێکی تازه‌پیاکه‌وتووی تینوو و برسیی فه‌رهه‌‌نگی وه‌كو ئه‌م کاوه‌ل‌شه‌ڕبووه‌ی ئێمه‌ی بێت! قیزه‌ون و رشانه‌وه‌هێنه‌ر و جه‌مام‌خه‌ر و تف‌وشک‌که‌ر! مه‌ریوان له ژێر باری شه‌قامی‌کوردی‌دا له‌ت و پار بووه! ئیمانم زایه نه‌بێت ” شه‌قامی کوردی” سلێمانیش له‌وه‌ناچێت زۆر جیاوازیی له گه‌ل هینه‌که‌ی مه‌ریوانا بێت!

Posted in ره‌خنه | Comments (7)

کاعارف !

می 19th, 2011

یه‌که‌م: هاوکارێکمان ناوی کاعارف بوو!

کاعارف ئه‌یگڕایه‌وه که ساڵێک له یه‌کێک له دێهاته‌کانی مه‌ریوان‌دا مامۆستای کلاسی سێ‌ی سه‌ره‌تایی‌بووه.  رۆژێک کوڕه‌که‌ی که شه‌ش‌ساڵان بووه زۆری بۆ ئه‌هێنێت که له گه‌ل خۆیدا بیبات بۆ خوێندنگه! کاعارف کوڕه‌که‌‌ی ئه‌بات و ئه‌یوت له زه‌نگی دووهه‌م‌دا شلووق‌ترین خوێندکاری کلاس که زۆر زل بووه و چه‌ند ساڵ ره‌د بووه‌ته‌وه کارێک ئه‌کات که زۆرم بۆ هات و بانگم کرده لای خۆم و تا توانیم شه‌قه‌زلله‌یه‌کی ئاودارم لێدا! کاعارف نه‌یئه‌زانی که هه‌ر ئازا له زه‌نگی ئه‌ووه‌ڵدا ئه‌و کوڕه شلووقه له گه‌ل کوڕه‌که‌ی خۆیدا ئاشنایی داخستووه و بووه به هاوڕێی! منداڵه شه‌ق‌خواردووه‌که هێشتا دانه‌نیشتووه که له پشت کاعارفه‌وه ته‌قه هه‌ڵئه‌سێت!

کاعارف ئه‌یوت که کوڕه‌که‌ی له سه‌ر هاوڕێ نیوسه‌عاته‌که‌ی هاتووه‌ته جواب و شه‌قێکی باشی له تۆڵه‌ی ئه‌ودا دا لێم و وتی: کوڕه‌خه‌ر! غه‌ڵه‌ت ئه‌که‌ی ئه‌ده‌ی له ره‌فێق من! ئیتر خۆتان بیهێننه پێش چاوتان که کاعارفی داماو تا ئاخری ساڵ چۆن له پێش‌چاوی شاگرده‌کانیدا ئه‌تک بووه!

دووهه‌م: چ غه‌ریبه له یه‌ک چوونی کلاسه‌که‌ی کاعارف و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری! که‌سانێک که تا دوێنێ هاوماڵ بوون و شه‌ریک ئێستا به هۆی هاوڕێیه‌تی چه‌ند رۆژه‌ی که‌سانێکی تره‌وه له‌قه له یه‌ك ئه‌ده‌ن و له ئه‌و په‌ڕی ناشیرینی و بێ‌تامیدا جوێن و شه‌ق پێشکه‌شی یه‌ك ئه‌که‌ن!

 

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (3)