Archive for آگوست, 2011

ئه‌ی مانگ من و تۆ هه‌ر تاوانبارین!

آگوست 30th, 2011

دیسان جه‌ژنێکی‌تر و دووده‌سه‌یی‌یه‌کی‌تر! لێره کۆڵێک ده‌لیلی زانستییان هێناوه‌ته‌وه – که من لێی حاڵی نابم!-  و وتوویانه چوارشه‌ممه جه‌ژنه! ئه‌وانی‌تریش – نازانم ده‌لیلی زانستییان بووه یا نه ئه‌گینا چاو کردنی مانگ که‌ی کاری به زاسته‌وه هه‌یه و ده‌لیلێکی پته‌وه؟!- سێ‌شه‌ممه‌یان کردووه به جه‌ژنی ره‌مه‌زان!
من له‌م ناوه‌دا سێ تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌بینم:

– یه‌که‌م : مانگ – ئاخر عه‌مری درێژ بێت و تا ئێمه مابین هه‌ر دره‌وشاوه بێت! – ناتوانێت هاوکات له هه‌موو جیهان‌دا ده‌ر که‌وێت و لێره خۆی نه‌شاه‌رێته‌وه و له شوێنێکی‌تر خۆی ده‌ربخات!؟

– دووهه‌م: هه‌موو دونیا بێجگه خه‌ڵکی ئێران- ئاخر ته‌مه‌نی ئه‌وانیش درێژ بێت بۆ ئه‌شێ مانگ ببینن؟! راوه‌ستن تا ئێمه‌یش ئه‌یبینین و ئه‌مجا به یه‌که‌وه جه‌ژن بکه‌ین!

– سێهه‌م: خۆم- ئاخر عه‌مری منیش درێژ بێت ئه‌شێ بۆچی قسه‌ی وا بکه‌م؟! هه‌م گوێ به زانست بده‌م و هه‌م بڕوا به چاو بکه‌م! خۆ تازه ئه‌م به‌یانییه کات‌ژمێر 6 هه‌ڵساین بۆ برنج و پڵاو خواردن به‌ڵام شه‌رته له ساڵێکی‌تره‌وه هه‌ر دووڕۆژه‌که‌ی هه‌ڵسم و جه‌ژن بکه‌م و ئه‌م گرفته جیهانیه چاره‌سه‌ر بکه‌م!

ئیمڕۆ بێ یا به‌یانی، گرنگ نییه:

جه‌ژنتان پیرۆز. ئاواته‌خوازم شه‌ڕ و وێرانی له کوردستان و هه‌موو جیهان دوور که‌وێته‌وه و خوا ئه‌قڵێکی باش بدات به دوژمنانی مرۆڤایه‌تی که ” گرتن و لێدان و کوشتن” ئیسه “عامیلی ئازادی”ش نه‌بێ، گوناه و شووره‌یی‌یه! له‌م رۆژه جه‌ژنیشه‌دا که دۆعا گیرایه داوا له خوا ئه‌که‌م ” ئه‌ردۆغان” كوێر و که‌ڕ و لاڵ بێت و به‌و وه‌زعه‌وه هه‌زار ساڵ بژیت و ببینێت که چۆن چه‌ند ساڵی‌تر کوردیش ژیر بوون و وازیان له هه‌ڵبه‌زین به یه‌کتردا هێناوه و …!

Posted in خۆمانه | Comments (0)

بایجانی کوردی!

آگوست 13th, 2011

ئێواره چووین سه‌رێ به‌ردێمان دا و له سه‌ر زه‌وییه‌که‌دا که تۆزێکی کراوه به ته‌ڕه‌کاڵ، بازێ بایجان و بایجانه‌ڕه‌شه و بیبار و سڵقمان هانیوۆ!
نازانم ئاسمانی شوێنه‌کانی‌تر له هی کوردستان ئه‌چن یا نه؟! به‌ڵام سوێن ئه‌خۆم بایجانی هیچ شوێنێکی ئه‌م دونیا تام و ئاوداریی بایجانی کوردستانی نییه! له قه‌واره‌یش‌دا بایجانی کوردی فۆرمی جۆراوجۆری هه‌یه. ورد و قه‌وی، ترش و شیرین و … بازێکیشیان تێکه‌ڵێکن له فۆرمی جۆراوجۆر وه‌کوو ئه‌مه که ئه‌یبنن! به‌ڵام قیافه حه‌سێب نییه! تام حه‌سێبه!

Posted in کۆمه‌ڵگا, وێنه | Comments (0)