Archive for سپتامبر, 2011

کورد و زمان!

سپتامبر 3rd, 2011

ئه‌ڕوانیته ناسنامه‌ی هه‌ر چی به‌شداربووی کوردی فه‌یس‌بوکه، ئیسه نه‌ڵێین هه‌موو، زۆرینه‌یان نووسیویانه که زمانه‌کانی English، Kurdish و Persian ئه‌زانن! خوا هه‌ڵناگرێ هه‌یشه نانووسێت که کوردی ئه‌زانێت! به‌ڵام ئینگلیزییه‌که هه‌ر ئه‌زانێت! به خوا عه‌جایه‌ب ماوم! 15 ساڵه حه‌زی دیتنی خوێندکارێک – که بڕیاره دوای ئه‌وه‌ی ساڵی له‌گه‌ل‌مندا برده سه‌ر، دیپلۆم بگرێت- زمانی ئینگلیزی تا ئاستی ناسینی وشه‌ده‌نگ‌داره‌کان! بزانێت، بووه به گرێ‌کۆڵه‌ی کاریم! ئیسه چۆنه دێنه فه‌یس‌بوک ئه‌یزانن، الله اعلم…!!!

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

له “ته‌ته‌” وه

سپتامبر 1st, 2011

“زرێبار” و “مه‌ریوان” له “ته‌ته‌” وه. دوانیوه‌ڕۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، بێگه‌ردترین رۆژی ساڵ! هه‌وا له خۆشییا بێ‌تامی کردبوو! تا چاو کاری ئه‌کرد دیار بوو. لێره‌و که بڕوانیته پشته سه‌رت، “شاره‌زوور” به هه‌موو گه‌وره‌ییه‌وه دیاره. یانێ ئێره نێوان ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی کوردستانه حه‌یاته‌که‌یه!

 

سووچێک له “خورماڵ”، “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌‌هید” و زۆر شوێنی‌تر!

 

Posted in وێنه | Comments (0)