Archive for اکتبر, 2011

” له خاک، نه‌وه ئه‌شێ وا بێت”

اکتبر 14th, 2011

یه‌که‌م: به وته‌ی ” جوینی ” کاتێ ” چه‌نگیز ” خان ساڵی 618 ی ک.م له شه‌ڕ له گه‌ل ” جه‌لالوددینی خاڕه‌زمشا” دا بناری چه‌می ” سێند” ئه‌کا به گۆره‌پانی شه‌ڕ و جه‌لالوددین پاش قاره‌مانی‌نواندن و له‌خۆبوردووییه‌کی که‌م‌وێنه شه‌ڕ ئه‌دۆڕێنێت، له به‌رزایی ده مه‌ترییه‌وه خۆی به ئه‌سپێکه‌وه ئه‌خاته ناو ئاوی رووباره‌که و له‌شکری موغۆل هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌ری بگرن به‌ڵام چه‌نگیز بۆ دیتنی چۆنێتی په‌ڕینه‌وه‌ی سوڵتان جه‌لالوددین ئه‌مر ئه‌کات وازی لێبێنن. پاش په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ڕێته دواوه و به به شمشێر و نێزه و سپه‌ره‌که‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ له چه‌نگیز ئه‌کات و هه‌ڵدێت.
چه‌نگیز ئه‌ڕوانێت به کوڕه‌کانیدا و وته مه‌شهووره‌که‌ی ئه‌ڵێت : ” له باوک، کوڕ ئه‌شێ وا بێت”.

دووهه‌م: له‌مه‌به‌دوا نه‌ته‌وه‌کان ئه‌شێ هه‌تا هه‌تایه ناوی ” درعا” بچرپێنن به گوێی مناڵێکدا که یه‌که‌م چرکه‌ی ته‌مه‌نی ده‌س پێئه‌کا! ” له خاک، نه‌وه ئه‌شێ وا بێت”.

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

شه‌شه‌مین فێستڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌‌قامیی مه‌ریوان

اکتبر 12th, 2011

ئیمڕۆ 20ی 7ی 1390 شه‌شه‌مین فێستڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌‌قامیی مه‌ریوان ده‌ستی پێکرد. له یه‌که‌م‌ڕۆژدا 23 شانۆ نیشان‌درا.

ئێره مه‌یانی ” باوه‌ڕه‌شی”یه. کات‌ژمێر 4.30 ی عه‌سر. گرووپێک که له کوردستانی ئه‌ودیو به‌شداری فێستیڤاڵه‌که‌ بووه، له ناو پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵکی مه‌ریواندا خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی شانۆکه‌یانن…

Posted in کۆمه‌ڵگا, هه‌واڵ | Comments (0)