Archive for دسامبر, 2011

“چاوگ”

دسامبر 31st, 2011

دوێکه “مه‌ریوان” به‌م زسانه هه‌وایه‌کی به‌هاری بوو! له “داسێران”ۆ به‌رزۆ بووین به‌ره‌و “چاوگ”! ئێره نزیک چاوگه! له “بیسه‌ران”ۆ دیاره تا “چاوگ” و “سه‌ڵه‌سی” و به زۆریش “پێله” و “ره‌شه‌دێ” ود‌‌ه‌شته‌کانیان تا ده‌ور ئه‌داتۆ بۆ لای “گرده‌ڕه‌ش” و له پشتیشیۆ “سه‌ڵه‌سییه کۆن”. رۆژێکی خۆش و هه‌وایه‌کی خۆش‌تر:

کات: 9 ی 10 ی 90

کات‌ژمێر: 47 و 2 ی دوانیوه‌ڕۆ

Posted in وێنه | Comments (0)

“خزمه‌ت” و “وه‌زیفه”

دسامبر 16th, 2011

ئیمشه‌و رێم که‌وته ناو بازاڕ و جارێکیش به چۆڵی ناوشارم دی! شتێک که به‌رچاو بوو په‌ڕۆیه‌کی زۆر بوو که له هه‌موو شوێنێکی شاردا هه‌ڵواسرابوو و ده‌سخۆشانه‌یان کردبوو له که‌سێکی “قه‌ڵا”. له ژێر هه‌موویشیاندا به جۆرێکی نه‌ناسراو نووسیبوویان ” از طرف جمعی از فرهنگیان” یا “کسبه” یا “اهالی محله‌ی …” ! کاره‌که که:

1-      وه‌زیفه و ئه‌رکی ئیداری بووه نه‌ک زۆرتر!

2-      له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و کاره که ناویان بردووه یه‌که‌م به‌رپرسی هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه!

هه‌ر چه‌ن که په‌ڕۆ هه‌ڵواسراوه‌کان:

رواڵه‌تی شاڕیان تووشی “اغتشاش بصری” کردووه!

وه نایشزانم میلله‌ت چۆن یه‌کپارچه و به یه‌ک خه‌ت و له‌ سه‌ر یه‌ک‌جۆر په‌ڕۆدا که‌وتووه‌ته بیریان که هاوکات کارێکی وه‌ها بکه‌ن! ئیسه یان:

1-      که‌سێک خۆی به نوێنه‌رایه‌تی له خه‌ڵکه‌وه ئه‌و کاره‌ی کردوو!

2-      خه‌ڵک خۆیان بوون!

هیوادارم هه‌موومان فێر بێن جیاوازیی نێوان “خزمه‌ت” و “وه‌زیفه” چییه و ئه‌رکه‌کانمان بێ منه‌ت و بێ‌به‌تابلۆکردنی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین… داوای به‌رده‌وامیش ئه‌که‌م بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانیاندا و ده‌سخۆشانه‌ی راسته‌قینه‌یان لێئه‌که‌م!

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (3)

کجایی؟ اومدم!

دسامبر 1st, 2011

– ئه‌م عه‌سره چووم بۆ شیرینی سه‌ندن! تاڵی دیتنی دیمه‌نێکی ناشیرین له خواردنی شیرینی خستم: چه‌ند که‌یکێکی داواکراویان دانابوو که بۆ جه‌ژنی له دایک‌بوونی چه‌ند منداڵێک خاس کرابوون. به سه‌ریانه‌وه نووسرابوو: … جان تولدت مبارک! ئاخر چڵکنی بێ‌ویژدان شووره‌یی نییه بۆ مناڵه‌که‌ی خۆت له ناو ماڵی خۆتا به سه‌ر که‌یکی سنراوی خۆته‌وه به زمانێکی‌تر بنووسیت؟!

– زۆرینه‌ی نزیک به هه‌مووی نه‌ته‌وه‌ی قاره‌مان و شۆڕشگێڕێ کوردله رۆژهه‌ڵات! کورته په‌یام ئه‌نێرن بۆ یه‌کتر: کجایی؟ اومدم! نازانم ئه‌شێ مێشکێک چه‌نێ رزیو بێت که رووی بێت فه‌رمان بدات به جه‌سته که قامکه‌کانی بۆ نووسینی زمانێکی بێگانه بۆ هاوزمانێکی خۆی بخاته جووڵه؟! چه‌نێ بێ‌غیره‌تییه دوو کورد به یه‌که‌وه به زمانێکی بیانی پێوه‌ندی بگرن؟! جا له ده‌م‌دا هه‌موو دونیا ده‌ره‌قتمان نایه‌ت! مامۆستای به قسه یه‌کتر به‌زاندنین! هه‌ر وه‌خت زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا هێنده ژیر بوون که شتێکی وه‌ها ئاسایی و سروشتی بفامن، وه‌زعمان باشتر ئه‌بێت…

Posted in خۆمانه, ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (12)