Archive for ژانویه, 2012

به‌ره‌و “کۆماسی”

ژانویه 21st, 2012

به‌شی 1 ه‌م:
رۆژی چوارشه‌ممه له هه‌وایه خۆش و پاکا فرسه‌تێکم بۆ په‌یا بوو که سه‌رێ “کۆماسی” به‌م! سه‌رله‌به‌یانی زوو رێکه‌وتین و ته‌نیا گه‌ره‌کمان بوو ده‌ورێ به‌ینۆ و گشت دێهاته‌به‌رده‌سه‌کانیش بگه‌ڕێین! وه‌ختێ شه‌ر گه‌ڕاینۆ توانیبوومان ئه‌م شوێنانه له خۆشترین رۆژ ساڵا ببینین: بەردی‌سپی • بلچەسوور • کۆرەئەرە • گولان • لاوێسان • مامۆڵە • ھەنگەژاڵە • سوورکەوڵ • بێەرە • گڵیە • نێزڵ • پیرخەیران • چۆیین • شاھییەر • مۆڵێنان • وەرۆ • وەنێنەی خواروو • وەنێنەی ژووروو • ھەڵیزاوا
ئه‌م عه‌کسانه که دامناون به په‌له گیراون و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌نه که له سه‌ر Google Earth دایاننێم بۆ ئه‌وه نه‌بوونی عه‌کس له‌ویا پڕ بێتۆ و هیچ‌کامیان بۆ نیشان‌دانی هونه‌ری عه‌ککاسی به‌کار نایه‌ن! جێتان خاڵی! ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌مه بۆ خۆم گرت نه‌ک بۆ Google Earth! هه‌ر له ئه‌ووه‌ڵ ئاواییۆ کۆڵه‌که‌ی ماڵێک وا بوو: “وه‌ته‌ن گیان و رۆحم به فیدات…”

درێژه‌ی هه‌یه…

Posted in سه‌فه‌رنامه | Comments (1)

“قه‌له‌به‌رد”

ژانویه 12th, 2012

ئیمڕۆ ئاخری توانیم له هه‌وایه‌کی سارد و زسانییا سه‌رێ “نشکاش”، “ده‌ری”، “شێخه‌کوێره”، “چۆڕ”، “نه‌نه”، “مڕگ”، “خێرئابات”، “سه‌رکه‌ل” و “وه‌سنه” بده‌م!
داخی داخانم که باتری دووربینه‌که‌م خاڵی بوو و نه‌مزانیبوو پێی! موبایله‌که‌یشم هه‌ر وا! ته‌نیا توانیم سێ-چوار عه‌کسێک بگرم و ئیتر هیچ! هه‌ر چه‌ن ئیمڕۆ یه‌کێ له خۆشترین رۆژه‌کانی ئیمساڵم بوو!
“قه‌له‌به‌رد” له “چۆڕ”ۆ:

Posted in وێنه | Comments (6)

“خه‌سه نه‌وی” !

ژانویه 9th, 2012

–          1 ه‌م: بیرم نایه‌ت که‌ی بۆ ئاخر ڕا “تێلێڤیزیۆنم” ته‌ماشا کردووه! یانێ بۆ 17 ساڵی دڵنیام! ئه‌م ئێواره له ده‌رۆ نانمان خوارد. کابرای خاوه‌ن رێستوران ته‌له‌بزوێنه‌که‌ی رۆشن کرد. به‌رنامه‌که مه‌سه‌له‌ن کوردی بوو! یانێ هی سنه بوو! هه‌چی خه‌ڵک گه‌مه‌یان ئه‌کرد به‌م جۆره قسه‌کردنه وه‌مه‌زانی گاڵته ئه‌که‌ن! یانێ تۆزیکیش داخم لێئه‌هاو! نانه‌که‌م لێ بوو به زه‌هره مار! کابرایه پزیشک له گه‌ل خانمێکا قسه‌یان ئه‌کرد! یاخوا خه‌جاڵه‌ت بن! جێگه‌ی Noam Chomsky خاڵی! خوا بیزانێ له هه‌ر چی قسه که تا ئیسه کردبووی په‌شیمان ئه‌بووۆ!

–          2 وه‌م: شووره‌یی‌ترین، ناشیرین‌ترین، تووڕه‌که‌رترین و … ترین شتێ که بیستنی یه‌ک رای رۆژێکم خراپ ئه‌کات ئه‌وه‌سه که له کلاس یه‌مه ده‌رۆ بازێ هاوکارم هه‌ن ئه‌وانیش یه‌نه ده‌رۆ ئێژن:

“خه‌سه نه‌وی”…

برا گیان! له یه‌ک ملوێن جوێن ناشیرین‌تره! پیاو ئه‌‌خاتۆ بیر:

-خه‌سانن!

– خه‌س و خۆڵ!

– خه‌ساو!

یانێ : … نه‌بی! دوور بی له تراوی!

کوره برا مانوو نه‌بی! کوره برا مانگ نه‌وی! کوره برا زه‌هره مار نه‌بێ! کوره برا لاڵ بم و لاڵ بی! یانێ شتێ‌تر ده‌س ناکه‌وێ؟!

Posted in ره‌خنه | Comments (4)

یه‌که‌م زستانه‌به‌فری “مه‌ریوان”

ژانویه 1st, 2012

که ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌م لادا قشقه‌ڕه‌یه‌کم دی که به حه‌زه‌وه له سه‌ر بانی ماڵی به‌رانبه‌رماندا دانیشتووه! ئه‌ڵێی ئه‌ویش بیری له یه‌که‌م زستانه‌به‌فری ئه‌مساڵی “مه‌ریوان” ئه‌کرده‌وه!

کات: 11 ی 10 ی 1390

کات‌ژمێر: 12و8 ی سه‌رله‌به‌یانی

Camera: SONY DSC-H9 , F/4.5 , 1/400 sec  ,   ISO-100 , Focal lenghth   75mm

Posted in وێنه | Comments (3)