Archive for مارس, 2012

بورهان

مارس 27th, 2012

“قیبله‌که‌ی ژینم ئه‌‌ڵێم سابڵاخه من رووی تێئه‌که‌م…”
رێگه‌ی بۆکان – مه‌هاباد، جاده‌ی بورهان “خانه‌قای بورهان”
به‌رانبه‌ر “شه‌ره‌فکه‌ند” و “خانه‌قا” مه‌زاری شێخ شه‌مسوددینی بورهان
کات‌ژمێر: 19 و 10 ی سه‌رله‌به‌یانی 7ی1ی91

Posted in وێنه | Comments (2)

به‌هارتان پیرۆز!

مارس 19th, 2012

له‌م هه‌وا سارد و بێ‌تامه‌‌ی مه‌ریواندا به‌م هه‌موو هه‌واڵه ناخۆش و ناباره خه‌یاڵم نه‌بوو باسی به‌هار بکه‌م به‌ڵام پێشتر په‌یامه‌که‌یم ئاماده کردبوو!
به‌هار لێره‌دایه:
له پشت ئه‌م ده‌رگه،
له پاڵ ئه‌م دیواره   له ناو ئه‌م كووچه…
ده‌لاقه‌كه‌ت ئاوه‌ڵا‌كه،
به‌هار ئه‌ڕژێته ژووره‌كه‌ت!
له‌گه‌ڵ ده‌نگی خۆشی چرۆكانی ئه‌مڕۆ
له گه‌ڵ عه‌تری باڵی مه‌لی ئاینده
تێكه‌ڵ به ئاواتی تێر‌بوون له بۆنی به‌هار
چاوه‌كانتان رۆشن
به‌هارتان پیرۆز!

Posted in خۆمانه | Comments (1)

“کۆساڵان”

مارس 9th, 2012

رێگه‌ی مه‌ریوان – سنه نه‌گه‌یشتوو به سه‌وڵاوا
18ی12ی90
کات‌ژمێر 2،58 ی دوانیوه‌ڕۆ
“کۆساڵان”له “شێخ‌ڕه‌ش” ه‌وه

Posted in وێنه | Comments (3)

قافییه!

مارس 1st, 2012

لای ئێمه ” قافیه ” عه‌جه‌ب پیرۆزه! مناڵ له دایک ئه‌بێ ئه‌شێ هاوقافییه‌ی ناو دایک و باوکی بێ! یانێ کۆڵێ دایه‌ره‌ی هه‌ڵبژاردن له خۆی ته‌نگ ئه‌کاته‌وه که مه‌سه‌له‌ن ناو مناڵه‌که‌ی هاووه‌زنی ناوی خۆی بێ! ئێژی شێعر ئه‌ڵی!

– له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له مه‌ریوان زۆر له زمانی کوردی که‌ڵکیان وه‌رگرتووه! نازانم! هه‌ر که‌س هه‌وڵی‌داوه هاوقافییه‌ی نازناوی خۆی دروشمێ بنووسێ! بازێ وه‌خت ئه‌م هه‌وڵه قسه‌ی قۆڕیشی لێ ده‌ریه‌ت!

Posted in ره‌خنه | Comments (6)