Archive for جولای, 2012

هانه‌گه‌رمه‌ڵه

جولای 19th, 2012

هه‌ورامان

“هانەگەرمەڵە”

12 ی 3 ی 91 کات‌ژمێر 17 و 10 ی سه‌رله‌به‌یانی

Posted in فۆتۆبلاگ, وێنه | Comments (4)

دڵنیای دڵنیام!

جولای 13th, 2012

–          سوێن ئه‌خۆم ته‌نیا یه‌ک که‌سم له لادانیشتبوو کاتێ ئه‌و قسه‌مه کرد! نزیکترین و خۆشه‌ویست‌ترین دۆست و هاوڕێم!

–          یانێ دڵنیای له شوێنێکی‌تردا باسی وات نه‌کردووه!

–          دڵنیای دڵنیام! به‌ڵام نازانم چۆن زانیویانه پێم و بانگهێشتیان کردووم!

–          دوو حاڵه‌تی هه‌یه: یا خۆت یا هاوڕێکه‌ت راپۆرتی داوی!!!

ماوه‌یه‌که خۆم تاقی ئه‌که‌مه‌وه! بیرێ به دزییه‌وه دێ به مێشکمدا و نایهێنم به زمانیشدا! بزانم ئه‌زانن به‌ویشه؟!!!

Posted in خۆمانه | Comments (6)

خه‌ڵک!

جولای 10th, 2012

–          پاره‌که له‌م وه‌ختانا، هه‌ر کوێیه‌ک ئه‌چووی زۆرینه‌ی کچ و ژنی ئه‌م وڵاته به مانتۆی کوڵی ژوور ئه‌ژنۆوۆ خه‌ریک پیاسه‌ی ئێوارانی خۆیان بوون!

–          ئیمساڵ هه‌ر کوێیه‌ک ئه‌چی رێک به پێچه‌وانه‌ی پاره‌که‌وۆ مانتۆ ئه‌خشێت به سه‌ر ئه‌رزا! درێژووه‌کوو عابایه‌كی کوردی!

–          خه‌ڵکێک پاره‌که‌یان وه‌ها له “تضاد”ا بێت له گه‌ڵ ئیمساڵیانا که‌ی ئه‌شێ حه‌سێب باز که‌ی بۆیان؟! که‌ی جێگه‌ی متمانه‌ن؟! ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌ک بوو بۆ نیشان‌دانی “رێژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ندێشه‌”یی خه‌ڵک! گشتیان دواکه‌وتووی “صرف”ن و ئیتر هیچ!

Posted in ره‌خنه | Comments (3)