Archive for آگوست, 2012

ته‌شوێق!

آگوست 13th, 2012

له به‌ر “عابر‌بانک”ێکا له نۆره‌یا وێسابووم! خانمێکیش که حه‌گاڵێکی به سه‌رۆ بوو وێسابوو! کوتووپڕ ژنێ چارشێوی وه‌کوو ناو فیلمی شه‌ڕ، په‌ڕییه به‌رده‌می!  به‌سه‌زوان داچڵه‌کی! دووربێنێک و پیاوێکی مایکرۆفۆن به‌ده‌ستێش گاردیان گرتبوو و فیلمیان ئه‌گرت!

–          خانم ئه‌م دیارییه پێشکه‌شه به ئێوه چون حیجابتان هه‌یه!

ژنه چارشێوییه‌که به ژنه حه‌گاڵ‌به‌سه‌ره‌که‌ی وت! راپۆرتیان بۆ ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی نازانم کوێ به‌رهه‌م ئه‌هێنا!

نازانم داڕێژه‌رانی ئه‌م به‌رنامانه چی ئه‌خۆن وا وه‌ها بیر ئه‌که‌نۆ! یانێ به‌م جۆره خه‌ڵک ته‌شوێق ئه‌بن که حیجابیان بێت!؟

Posted in ره‌خنه | Comments (8)