Archive for ژوئن, 2013

هێزی گه‌ل!

ژوئن 20th, 2013

له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و بێ جیاوازی، بنکه‌ی بانگه‌شه‌ی پاڵێوراوان له گۆرانی و ته‌نانه‌ت سروودی کوردی که‌ڵک وه‌رئه‌گرن! پاڵێوراوان به جلی کوردی‌یه‌وه وێنه ئه‌گرن و پۆستێر ئه‌ڕازێننه‌وه! دڵنیان که هێشتا “کورد” بوون، له ناو جه‌ماوه‌ردا ئه‌رزشه! به‌ڵام نازانم بۆچی له باقی کاته‌کاندا وا نییه! یانێ هزری نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا هی زه‌مانێکی دیاری‌کراوه یان ئه‌وان “استفاده ابزاری” لێ‌ئه‌که‌ن؟!

Posted in ره‌خنه | Comments (3)

ته‌قه!

ژوئن 13th, 2013

کاتێ  جاران له قرچه‌ی گه‌رمای چله‌ی هاویندا، به ته‌قه‌ی درگا له کات‌‌ژمیر 2 دا له  خه‌ویان رائه‌په‌‌‌‌ڕاندی، دڵنیا بووی که ” سواڵکه‌ر ” ه و داوای یارمه‌تی ئه‌کات! ئه‌مه چه‌ند رۆژه له وه‌خت و ناوه‌خت‌دا ته‌قه لێئه‌ده‌ن و ئاشنایه‌ک که ساڵه‌هایه نه‌تدیوه ملی لار ئه‌‌کاته‌وه و پاش ماچ و مووچ ئه‌ڵێ کوڕه‌که‌م پاڵێوراوی شۆرای شاره! هۆشتان پێوه بێ! بۆ سواڵی ده‌نگ هاتوون! ئاخر عه‌مر درێژ! من ده‌نگم کوا بۆ کوڕ تۆ؟!‌

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (1)