Archive for جولای, 2014

من هه‌موو شتێ ئه‌زانم !

جولای 23rd, 2014

● به درێژایی سه‌دان ساڵ و له ژێر هه‌موو نووسراوه و به‌رهه‌می هونه‌ریی ئه‌م وڵاته‌دا، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ئێمه یا ناوی خۆیان نه‌نووسیوه و ئه‌گه‌ریش نووسیبێتیان، “اقل العباد”ێک ته‌نیا نیشانه‌ی به‌جێماوی ئه‌و مرۆڤه دڵ‌گه‌وره و نه‌فس‌به‌رزانه بووه و ئیتر هیچ!
●● له‌م ڕۆژانه‌دا لاوێکی ئازیز هاتبوو بۆ کلاسێک که ڕێک له‌و ڕۆژه‌دا بۆ شاگرده‌کان ئه‌م باسه‌م کردبوو! پاش کات‌ژمێرێک دانیشتن و له کاتی پشوویه‌كی کورتدا هاته لام و وتی خۆ من هه‌موو شتێ ئه‌زانم و هاتنم بۆ کلاس بۆ شاگردی نییه! ئه‌م لووت‌به‌رزییه گرفتی سه‌ره‌کیی ئه‌مڕۆی مرۆڤه که وا ئه‌زانێ “زل”ی هه‌مان “گه‌وره‌”یی‌یه! خۆزگه ئه‌و دڵپاکی و سافی و گه‌وره‌یی‌یه پێشووه تێکه‌ڵ به دونیای پڕئیمکاناتی ئێسته ئه‌بوو و هه‌مووان له‌ززه‌تمان ئه‌برد له ڕۆژه‌کانی ژیانمان!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

“میترا”

جولای 23rd, 2014

■ ساڵێک خه‌تیبی نوێژی جومعه‌ی تاران وتی: کابرا مناڵه‌که‌ی ناو ئه‌نێ “میترا” و به‌ته‌مایه بچێته به‌هه‌شتیش!
■■سریالێک له “کوردسات”ه‌وه بڵاو ئه‌بێته‌وه که له “سنـــه‌”دا به‌رهه‌م هاتووه! ناوی ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌مانه‌ن: “هوومه‌ن”، “بیژه‌ن”، “ته‌هموورس”، “مازیار” و له‌م جۆره ناوانه‌! ئیسه ئه‌زانم ئه‌و مامۆستا چی ئه‌کێشا و چی به‌سه‌ردا هاتووه که قسه‌ی وای کردووه! ئه‌شه‌دووبیللا به‌م ناوانه‌وه سه‌ربه‌خۆیی که هیچ، جیابوونه‌وه له ماڵی باوکیش دووره له ئه‌قڵ!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)