Archive for سپتامبر, 2014

ئه‌ی خوا یا وه‌سڵ، یا مه‌رگ، یا تاقه‌ت…

سپتامبر 5th, 2014

من به چاوی خۆم سۆنه و مریشک و قشقه‌ڕه‌م دیوه که بۆ پارێزگاری له “جووجه‌ڵه‌”کانیان به گژ مرۆڤی زه‌به‌للاحی زلدا چوون! له‌عنه‌ت له مرۆڤ! دڕنده‌ترین و بێ‌ڕه‌حم‌ترین بوونه‌وه‌ری جیهان! له‌عنه‌ت له “جه‌لال به‌در”ی بێ‌ویژدان! تف له مرۆڤ! ئیش له به‌شه‌ر! خۆزگه‌م به که‌ر!

—————————–

ئه‌ی سه‌گی به‌وه‌فا، ئه‌ی ڕه‌شه‌وڵاخی به‌تاقه‌ت، ئه‌ی تیمساحی پێس‌ئه‌ستوور، ئه‌ی دار و به‌رد، بزانن له ڕۆژێکدا، هه‌زاران مرۆڤی بێ‌ویژدان، “عه‌زیز”یان بینی و به تینوێتی و برسێتی وێڵیان کرد تا مرد!

Posted in ره‌خنه | Comments (1)