Archive for دسامبر, 2014

هونه‌ری ناب!

دسامبر 11th, 2014

مانابه‌خشین و ناچارکردنی “مخاطب” به بیرکردنه‌وه له نییه‌تی هونه‌رمه‌ند سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵکوو له زاتی کاره‌که‌دا خۆی حه‌شار داوه!
هونه‌رمه‌ندی سینه‌مای کوردستان، ئه‌گه‌ر به زۆرترین ئیمکاناته‌وه کارێکی کوردی بکات که تێیدا ئازار و ڕه‌شبه‌ختی و قوربانی‌بوونی نه‌ته‌وه‌که‌ی نیشان بدات و ده‌ریخات که کورد قوربانیی شه‌ڕ بووه، له باشترین حاڵه‌تیدا ئه‌گات به ئاکامێک که هه‌مووان پێشبینی ئه‌که‌ن! ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی‌تر دووربین هه‌ڵگرێت و بچێه‌ته به‌ره‌کانی شه‌ڕ بۆ وێنه له “کۆبانی” و کاتژمێرێک له‌و شوێنه فیلم بگرێت، به نیشاندانی ده‌ریئه‌خات که شه‌ڕ چ ڕواڵه‌تێکی دزێو و ناوه‌ڕۆكێکی ڕووخێنه‌ر و ئاکامێکی وه‌حشه‌تناکی هه‌یه! ئه‌مه‌یه هونه‌ری ناب و خولقێنه‌ریی ڕاسته‌قینه!

Posted in ره‌خنه | Comments (1)

“کۆبانێ”

دسامبر 11th, 2014

هونه‌رمه‌ندی کورد، له هه‌موو بوواره‌کانیدا و به‌تایبه‌ت شێعر، هیچ قسه‌یه‌کی تازه‌ی پێنه‌بوو بۆ “کۆبانی”! زۆرساڵه کورد هێنده بێ‌شاعیر نه‌بووه!

Posted in ره‌خنه | Comments (1)