Archive for مارس, 2015

“نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان”!

مارس 28th, 2015

“نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان” چ درۆیه‌کی بێ‌شه‌رمانه‌یه! ئاخر “نه‌ته‌وه” چۆن یه‌ک ئه‌گرنه‌وه؟ یانێ ئه‌کرێ فارسێک و کوردێک و تورکێک و عه‌ره‌بێک یه‌ک بگرن که هیچ، بتوانن ٤ چرکه به یه‌که‌وه دانیشن و شه‌ڕێ ڕوو نه‌دات؟! یه‌ک‌گرتن خه‌ونێکه و هه‌رگیز به‌دی‌نایه‌ت!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)

ژیان!

مارس 16th, 2015

هــه‌ڵـــه‌بــــجه!
١-“ژیان” هه‌لێکه بۆ یه‌کجار! یه‌کێ ئه‌یدا – یا بۆی ئه‌ده‌ن – به خه‌سار و یه‌کێکی‌تر که ئازاتره، ئازا له کیسی نادات! بانگه‌شه‌ی خۆبه‌کوشت‌دان له پێناو هه‌رچی و به هه‌ر ناوێکه‌وه بێ، فێڵێکی کۆن و ناسراوه که هه‌میشه کڕیاری زۆری بووه و ئه‌مه نیشان ئه‌دات که گه‌وج، به فه‌وج ده‌س ئه‌که‌وێ و دۆزینه‌وه‌ی ئاقڵ، ده‌ورێکی باتڵه!
٢-ئێشی “هه‌ڵه‌بجه” به که‌سمان هه‌ستی پێناکرێت! داماوییه‌کانی هی تووشبووانی بووه و به‌س! ئێمه ساڵێ جارێ و ئه‌و جاره‌یش چه‌ن کات‌ژمێرێک ناوی ئه‌به‌ین و دووکانه‌که‌ی باز ئه‌که‌ین! خوێنیان به فیڕۆ چووه! ئه‌سڵه‌ن خوێن که رژا، به فیڕۆ نه‌چێ بۆ کوێ ئه‌چێ؟
٣-هه‌ر که‌س پێی خۆش بێ، ئه‌توانێ وه‌ک من بیر نه‌کاته‌وه! ئه‌سڵه‌ن ئه‌توانێ بیر نه‌کاته‌وه!

Posted in خۆمانه, ره‌خنه | Comments (0)

هه‌ڵه‌بجه!

مارس 13th, 2015

به چاوی خۆم په‌له‌قاژه و گیاندانی مرۆڤم به هۆی بۆمبارانی شیمیاییه‌وه دیوه! “قه‌ڵاجێ”م له‌بیره و ئه‌زانم که ڕوومه‌تی مردووی شیمیایی‌بوو کاتژمێرێک له دوای مردن چۆنه! ئه‌زانم که “سه‌یوانی حه‌سه‌نی حه‌مه‌کاڵ” چۆن گیانی‌دابوو! “مه‌حمووی عه‌به‌ی ئه‌حاڕه‌ش” به‌و به‌ژنه جوانیه‌وه چۆن دارابووه‌وه! دیومه که وانێتێکی که‌وه چۆن کاتێ گه‌ییه نزیک پرده‌که، سێ‌که‌س خۆیان خسته خواره‌وه و هه‌ڵزنین به لای ئاشه‌که‌ی لای پرده‌که‌دا و دواتر ته‌رمه‌کانیانم به خنکاوی چاو پێکه‌وت! من ته‌نیا چه‌ن‌سه‌د مێترێک لێیان دوور بووم کاتێ هه‌ستم به بۆنی سێوی گه‌نیو ئه‌کرد! ئاخر “قه‌ڵاگا” ئه‌یڕوانی به سه‌ر “قه‌ڵاجێ”دا!
بۆیه باش ئه‌زانم ٥٠٠٠ گیان چۆن له “هه‌ڵه‌بجه‌”دا هه‌ڵفڕیون! ئه‌زانم که چۆن په‌له‌قا‌ژه‌یان کردووه؟! هه‌ست به چرکه ئاخره‌کانی ته‌مه‌نی “عومه‌ر خاوه‌ر” ئه‌که‌م! یه‌ک شتیش باش ئه‌زانم! مرۆڤ هه‌رگیز واز له وه‌حشیگه‌ری ناهێنێت! کرۆمۆزۆمی جه‌نایه‌ت به‌شێکه له دی ئێن ئه‌یی مرۆڤ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر یادێک له‌و قوربانییانه نه‌که‌ین، دڵمان ئه‌تۆقێ! هه‌ر ئه‌ونه و هیچ!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)

ئه‌م کورده!

مارس 12th, 2015

یه‌کێ‌تر له عه‌جایه‌باتی ئه‌م کورده ئه‌وه‌یه که یارۆ پاش ته‌مه‌نێک عومری بێ‌مایه و لێواولێو له زه‌ره‌ر، کاتێ عه‌مری ئه‌دا به پشیله، له فه‌یس‌بووکی نازه‌نین و خۆڕاییدا، جۆری ناوی ئه‌به‌ن که ئه‌نه‌هوو تێکه‌ڵێک بووه له ئه‌ره‌ستوو و گالیله و بیل گه‌یتس! کومپووتی فازڵاو!

Posted in تێکه‌ڵ, ره‌خنه | Comments (0)

زمانی دایکی!

مارس 3rd, 2015

■ هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازی ئه‌بیسم، گوێم شل ئه‌که‌م، ئه‌گه‌شێمه‌وه و له دڵمدا زه‌ماوه‌نه! هاوکاتیش هه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌ک هه‌موو گیانم سیس ئه‌کات!
■■ ڕۆژی دووی ڕه‌شه‌مه له ده‌فته‌ری هونه‌رستاندا و له وه‌ڵامی پرسیارێکمدا، له کۆی ١١ هاوکارم ئاشکرا بوو که ته‌نیا یه‌ک که‌سیان ئه‌توانێ به زمانی دایکیی خۆی بنووسێ و بخوێنێته‌وه!
■■■ ڕۆژی ده‌ی ڕه‌شه‌مه له کۆی هاوکاره‌کانم ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیان له ده‌فته‌ری هونه‌رستاندا ئاماده نه‌بوون و هه‌موویان مانیان گرتبوو! بڕیاری مانگرتنیان به جێ هێنابوو و دژی که‌م‌بوونی مه‌عاش مانیان گرتبوو.
■■■■ هه‌ست‌نه‌کردن به بابه‌تێکی سه‌ره‌کی و گرنگ وه‌کوو زاڵ‌بوون به سه‌ر زمانی دایکیدا نیشانه‌ی کاره‌ساتێکی زه‌به‌للاحه! ئاواته‌خوازم فێر بین ته‌نیا خۆمان به‌‌لاوه گرنگ نه‌بێ! بزانین که ده‌لاقه‌ی پێشکه‌وتن له پۆله‌کانی خوێندنگه‌وه ئه‌کرێته‌وه و سه‌ره‌‌تای فێر‌بوون و ژیربوونیش به بیستنی ڕاستییه‌کان به زمانی خۆمان ده‌ست پێئه‌کات! فێربوونی زمانی کوردی پێویستییه‌کی سه‌ره‌کیی مامۆستایانه! ته‌نانه‌ت پیش تێربوونیش!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)