Archive for ژوئن, 2015

ئه‌مه دڵه!

ژوئن 22nd, 2015

ئه‌مه دڵه! 
قه‌زای دانه‌یه‌کی که‌وێ له‌ هه‌رچی حیزبی دونیایه! حه‌یف نییه دوو مرۆڤ له سه‌ر شتێکی هیچ و پووچ و بێ هیچ که‌ڵکێک، دڵی یه‌کتر بێشێنن؟! دواتریش “خاوه‌ن “حیزب له ژێر لووتیه‌وه پێکه‌نێ پێمان! ئاوه‌ها: ᴥ

 

Posted in تێکه‌ڵ, ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (1)

زۆرینه!

ژوئن 6th, 2015

کاتێک چوارچێوه‌ی گه‌مه‌یه‌ک زۆرینه دایڕێژێت و که‌مینه بکه‌وێته ناو بازنه‌ی گه‌مه‌ی زۆرینه‌وه، چ ڕاست بیت (ئاوه‌ها →)، چ چه‌پ بیت (ئاوه‌ها ←)، چ هه‌ڵبخه‌یته‌وه بۆ سه‌ر بێت یان خوار (ئاوه‌ها ↓↑)، چ سه‌ر به هه‌موو لایه‌ک بیت (ئاوه‌ها ○)، هیچت پێناکرێ! ئه‌وه‌ی شوعاری گۆڕان له قانوونی نه‌گۆڕدا بدات، یان گه‌مژه‌یه و خۆی گه‌وجه یانیش فێلبازه و خه‌ڵک به گه‌مژه ئه‌زانێت!
ئاکامی هه‌موو حاڵه‌تێکی، گاڵته‌یه به‌و نه‌ته‌وه که له زه‌وی له خۆی زلتردا گیری کردووه و به بانگه‌شه‌ی ڕه‌نگین ئه‌یانکێشنه گۆی زه‌ویی گه‌مه‌یه‌ک که دووسه‌ر دۆڕاندنه!
————————
ئه‌مه بۆچوونی خۆمه! هه‌مووان بۆیان هه‌یه پێچه‌وانه و دژی بیر بکه‌نه‌وه به‌ڵام بۆیان نییه که‌س ئامۆژگاری بکه‌ن! ئه‌توانن له شوێنی خۆیاندا بیر و ڕای خۆیان ده‌ر ببڕن!

Posted in تێکه‌ڵ, ره‌خنه | Comments (0)