Archive for اکتبر, 2016

بژی “هه‌ژیر”!

اکتبر 23rd, 2016

کاتژمێر ٧:٤٥ وه‌کوو هه‌موو به‌یانییه‌ک ڕێ‌که‌وتم بۆ شوێنی کاره‌که‌م! ٧:٤٩ دیسان وه‌کوو هه‌میشه باوک و دایکێکم بینی که له به‌ر ده‌رگه‌ی شوێنێکدا هه‌ڵئه‌له‌رزین بۆ گرتنی هه‌واڵی که‌سێکیان! له ناو پادگانی بێ‌دیواری ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌رته‌شیشدا، وه‌کوو هه‌موو وه‌رز و مانگ و ڕۆژه‌کان، چه‌ن سه‌ربازی جل‌کۆن، خۆیان ئه‌دا به سه‌ر زه‌ویدا، هه‌ڵئه‌سانه‌وه! سینه‌خێز ئه‌چوون! مه‌سه‌له‌ن مه‌شقی نیزامی ئه‌که‌ن! وابزانم ئێسقانی ساقیان نه‌مابێ که له کاتی شه‌ڕی هه‌قه‌تیدا، شه‌ڕی پێوه که‌ن! 
٧:٥٥ له حه‌وشه‌ی هونه‌رستاندا بووم! گه‌ییم به مامۆستا “براییم”! تووڕه، ماندوو، بێ‌تین! بۆڵه‌ی ئه‌هات! بۆچی حوقووقیان نه‌داوه! ده ڕۆژه به قه‌رز شه‌و ئه‌دوورم به به‌یانییه‌وه!
چوومه کلاس! واووووووووووو! ئه‌ڵێی نه‌خۆشیی “شه‌رواڵ” داویه له مناڵه‌کان! “پانتۆڵ” نه‌ئه‌بینرا! وه‌کوو بڵێی “ڕۆژی جیهانیی شه‌رواڵ” بێت! ئه‌مه شتێکی ده‌گمه‌ن و نامۆ بوو! بی‌ئه‌وه بیهێنم به ڕووی خۆمدا، وتم ئاده‌ی! وانه‌ی “سێنسۆر: جۆره‌کان، چۆنێتی کارکه‌رد، مێکانیسمی سه‌بتی وێنه” ئه‌پرسمه‌وه! به ئاشکرا ده‌به‌م ئه‌کرد! سه‌رم هه‌ڵهێنا، له ناکاو چاوم که‌وت به “هه‌ژیر”! که‌وا و پانتۆڵیکی کراسی، جامانه‌یه‌ک له مل، پشتوێنێک به سێ‌گرێوه! بزه که‌وته سه‌ر لێوم! وه‌کوو بڵێی هیچم نه‌دیبێ! وتم ئاده‌ی! ئه‌خوێنین! ئیمڕۆ بڕیار بوو چی بخوێنین؟ ئه‌وانیش هاتنه‌وه به خۆیاندا! بژی “هه‌ژیر”!

Posted in خۆمانه | Comments (0)

کورد بۆ کورد!

اکتبر 19th, 2016

▐کورد یارمه‌تیی عه‌ره‌ب -به سوننی و شیعه‌وه- ئه‌دات که داعش له موسڵ وه‌ده‌رنێن! ئاشکرایه که داعش ناتوێنه‌وه! به‌شێکی زۆریان هه‌ڵدێن! ناچن بۆ خوارووی ئێراق که شیعه‌‌ن! ئێرانیش ناپێکن! تورکیه‌ش که براده‌ریانه و ماڵیان جیایه! باشووریش که پێشتر له گه‌لیان ڕێکه‌وتوون که وه‌ریان ناگرن!
 ▐ ئه‌مێنێته‌وه سووریه! هه‌رچی ڕیش‌درێژی پانتۆڵ کوڵی مێشک‌ڕزیوی به‌ته‌مای حۆریی سه‌گبابه ئه‌شێ ببن به هاوسێی کوردی بێ‌که‌سی ڕۆژاوا! 
 ▐لاژگ‌تر و ساویلکه‌تر له‌وه درووس ناکرێ که وابزانێ هه‌موو شه‌ڕێکی پێشمه‌رگه ڕه‌وایه! ئه‌وان بۆ خۆیان دڵی ئێمه‌ن. گرفت وا له ژوورتره‌وه که فه‌رمانی هێرشیان پێئه‌دات! شه‌هید نییه ئه‌و پێشـمه‌رگه که داعش ڕاو بنێ بۆ گیان خوشک و براکه‌ی! قاره‌مان نییه ئه‌و پێشـه‌رگه که سووچێک له جه‌سته‌ی له باشوور نه‌بێ و سووچێکی له ڕۆژاوا! دڵی به پانتایی نیشتمانی لێنه‌دا! سنووری قه‌بووڵ بێت و خۆی به به‌رپرسی به‌شێکی بزانێ!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)

“مێژوو”!

اکتبر 9th, 2016

“مێژوو” کارامه‌ترین و به‌رچاوترین و سه‌ره‌کیترین هه‌وڵی “ده‌سه‌ڵات” بووه بۆ ئه‌تک‌کردنی حه‌قێقه‌ت، شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و چه‌واشه‌کاری له ڕووداوه‌کاندا! 
 “مێژوو” له درێژایی سه‌گمه‌رگیی مرۆڤدا له خزمه‌ت دز و حیز و جه‌رده و مرۆکوژ و دیکتاتۆردا بووه و چون خولقاوی ژووره‌ڕه‌شه‌کانی خۆیانه، هیچ ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کیان نییه و سه‌ره‌ڕۆییان ساڵ به ساڵ زیاتر بووه و ئه‌بێ! 
 بۆ گاڵته‌ به مرۆڤیش ئاستی هه‌ستیاریی “مێژوو”یان هێنده هێناوه‌ته خواره‌وه که ته‌نیا ئه‌و ڕووداوانه تۆمار ئه‌کات که له چه‌ن ملیۆن گیان زیاتری تێدا به‌خت بووبێت!

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)