Archive for نوامبر, 2016

” ترامپ چل سڵاو”!!!

نوامبر 9th, 2016

 ▐پیاوێکم ئه‌ناسی پێیان ئه‌وت “مه‌حموو چل سڵاو”! پێی وابوو هه‌ر ژنێ سڵاوی لێکردبێ، حه‌زی لێئه‌کا! ژماردبووی، بووبوون به چل ژن!
 ▐پیاوێکی‌تریشم ئه‌ناسی کاتێ قسه‌ی بۆ جه‌ماوه‌رێک کردبوو، جه‌و گرتبووی و وتبووی: دایکتان دایکمه، خوشکتان خوشکمه، ژنتان، ژنمه!!!
 ▐”ترامپ” به پێی قسه‌ی خۆی و به‌ڵگه‌کان، به کورتی و کوردی، دایکیان دایکیه! ژنیان، ژنیه! هه‌رگیز خۆی له تاقه مێیینه‌یه‌ک لانه‌داوه!
 ▐ئه‌شێ چه‌نێ مرۆڤایه‌تی ڕه‌شبه‌خت بێت که کۆی ئه‌قڵانییه‌تی خه‌ڵکی کارسازترین وڵاتی دونیا، گه‌ییبن به‌و قه‌ناعه‌ته که‌ ئه‌م که‌سه هه‌لبژێرن! ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێداوه، خودی “ترامپ”ه! به‌و بۆچوون و جه‌هانبینییه‌وه! چ داماو و ڕه‌شبه‌خته مرۆڤ! داهاتوو ئاوسه به کاره‌ساتی قیزه‌ونه‌وه! بڕیار نییه هه‌رگیز مرۆڤ ئاسووده بژیه‌ت!

Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (0)