Archive for دسامبر, 2016

باوک!

دسامبر 26th, 2016

یه‌که‌م: کوشتن، قیزه‌ونترین جۆری ته‌مێ‌کردنه! 
 دووهه‌م: سۆزی دایک و باوک بۆ زارۆکیان، له‌گه‌ل هیچ‌جۆره خۆشویستنێکدا هاوته‌ریب و هاوجنس نییه! “فاخر”ترین جۆری ئه‌وینه!
 سێهه‌م: به پێی عاده‌ت و پاش هه‌ر ڕووداوێک، ئێمه‌ی کورد یه‌کسه‌ر “حوکم” ئه‌ده‌ین و ده‌رفه‌تی لێکۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی هه‌میشه‌یی له‌ خۆمان ئه‌گرین!
 چواره‌م: باوکێک که بگاته ئاستێ له داماوی و بێ‌ده‌ره‌تانی که ناچار بکرێت منداڵه‌که‌ی خۆی بکوژێت، زیاتر له‌وه که جێگه‌ی هێرش و توانج بێت، شایانی به‌زه‌یی و لێکۆڵینه‌وه‌یه!
پێنجه‌م: ڕووناکبیری ئه‌وه نییه به گه‌مه‌ی وشه‌کان به‌دی‌بێت! به‌ڵکوو به کرده‌وه پێی ئه‌گه‌ین!
شه‌شه‌م: هاوکات که ئه‌شێ باوک و دایکه‌کان فێری دیموکراسی ببن، منداڵه‌کانیش پێویسته مه‌شقی “ئه‌ده‌ب” و “ڕێزگرتن له به‌ها”کان و دووری له په‌له بکه‌ن!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)