Archive for آوریل, 2017

خێره‌کانی مردن له کوردستاندا!

آوریل 15th, 2017

مردن شتێکی زۆر باشه!
خێره‌کانی مردن له کوردستاندا:
– کۆنترین ساتێک که کورد هه‌ستی پێئه‌کات، دوێ‌ئێواره‌یه! پێش ئه‌وه فۆرمه‌ت کراوه! که مردیت “به‌ک‌ئاپت”ت لێ به‌جێ نامێنێ!
– یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی جوان یان باشت پێوه شك به‌ن، ئیتر هه‌موو لار و گێڕییه‌کانی پێ ئه‌شۆرنه‌وه! بۆ نموونه ئێژن به خوا لفکه‌ی که‌واکه‌ی جوان بوو! جامانه‌ی جوان ئه‌پێچایه‌وه! قه‌ت ته‌ڵاقی نه‌ئه‌خوارد!
– ئه‌تکه‌ن به تێکه‌ڵێک له ئادام ئێسمیت، ئه‌فلاتوون، بیل گه‌یتس و خولاسه ماڵتی‌مرۆڤێک که نموونه‌ی لای کورددا نه‌بێت خواگیان له هیچ شوێنێکی‌تر به‌م فورمووله خاسه‌وه که‌سی نه‌خولقاندووه!
– ئه‌ی مردن له‌ کوێی، خۆ کورد کوشتمی!

Posted in ره‌خنه | Comments (0)

ئه‌وین!

آوریل 5th, 2017

– “جه‌میل” له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی “سنه”، قاچی کوتا به زه‌ویدا و وتی ڕێک له ژێر پێماندا، زیندانه! له‌وێ خه‌ڵک ئه‌شکه‌نجه ئه‌ده‌ن، ئازار ئه‌بینێت و ئه‌مرێت! ٣٥ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م داستانه‌دا تێپه‌ڕیوه!
– له‌و ڕۆژه‌وه، ڕوانینم بۆ دووپێکان گۆڕاوه! هه‌ر که‌س ئه‌بینم تۆزێک جۆرێکه، سه‌ره‌تا وائه‌زانم شکه‌نجه‌چییه! باشتر که سه‌یری ئه‌که‌م، له دز و ڕێگریش ئه‌چێ! ئه‌ها! زۆڵیشه!
– زۆرجار ئه‌م که‌سه گومانلێکراوانمه دیوه که زارۆکێکیان له باوه‌شه! یا ده‌ستی مناڵێکیان گرتووه! تۆ بڵێی ئه‌مانیش مانای خۆشویستن بزانن؟! به داخه‌وه وه‌ڵام به‌ڵێ‌یه!!!
– ئه‌وین و خۆشویستن، کاره‌ساتی هاوبه‌شی هه‌موو مرۆڤه‌کان! دیکتاتۆر! مرۆکوژ! هونه‌رمه‌ند! مه‌لا! کرێکار و ته‌نانه‌ت پزیشکیش! ئه‌مه یه‌کێک له جه‌رگبڕ‌ترین ڕاستییه‌کانه! جه‌للادیش ئاشقه! مرۆڤ تێکه‌ڵێکه له پێچه‌وانه‌کان! نا! مرۆڤ خودی پێچ و پێچه‌وانه‌یه!

Posted in تێکه‌ڵ, خۆمانه, ره‌خنه, سیاسه‌ت, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

کۆڵبه‌ر!

آوریل 1st, 2017

 ▐”که‌مال”م ئه‌ناسی! ئه‌مزانی خۆی و باوکی چۆن ژیاون و چۆن ئه‌ژین! به‌ڵام نه‌مئه‌زانی کۆڵبه‌ری ئه‌کات! تا کوتوپڕ هه‌واڵی شه‌هیدبوونیم بیست! 
 ▐چون هیچم پێناکرێ و ده‌رگه‌‌ی ئاوات هه‌میشه ئاوه‌ڵایه، ئاواته‌خوازم ئه‌و سه‌رباز و گرووبانه سه‌گبابانه که دڵیان یێت گولله به سینگی کوڵبه‌رێکه‌وه بنێن تووشی سه‌د جۆر شێرپه‌نجه بێن یه‌ک له یه‌ک خراپتر! هاتوو ده‌رمان کران، جه‌ڵته‌ی جۆراوجۆر لێیان بدات! به‌میشه نه‌تۆپین بکه‌ونه ده‌ست داعش و ساڵێک ده‌سشۆریی بۆگه‌‌نیان خاوێن بکه‌نه‌وه! هاتوو له‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌یشدا ده‌رباز بوون کوێر و که‌ڕ و لاڵ و ئیفلیج بن و دووسه‌د ساڵ وه‌ها بژین!

Posted in تێکه‌ڵ, ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)