Archive for می, 2018

فووتباڵ!

می 20th, 2018

کورد هاوکات که گیانبازترین و خۆنه‌ویستترین مرۆڤه‌کانی دونیای تێدایه، مرۆڤی گه‌مژه‌ی زۆریشی هه‌یه!
هه‌موو شوێنێ پر بووه له دژایه‌تی بڕیاری خه‌ت‌لیدانی کوردێک له “تیمێ میللیێ یووزهای پارس”!
ئه‌مه ڕه‌شبه‌ختی نه‌ته‌وه‌یه‌که که له لایه‌که‌وه خۆی به خاوه‌ن مافی چاره‌ی خۆنووسین ئه‌زانێ و له لایه‌که‌وه ڕازییه به سواریدانی هه‌تاهه‌تایی به دراوسێکانی! واز له‌م هه‌ڵیت و پڵیته قیزه‌ونه بێنن!

Posted in خۆمانه, ره‌خنه | Comments (0)

“شیلان”!

می 7th, 2018

“شیلان”!
ئه‌م وێنه ١١ ساڵ پێش ئێستا له کارگه‌ی کۆمپیوتێری هونه‌رستانی عیففه‌تی سه‌وڵاوا گیراوه! کاتژمێر ٨:٤٨ ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژێکی پڕ له گوڵ و هه‌ور و سه‌فا! له کلاسێک که ده‌لاقه‌که‌ی ڕوو به “کۆساڵان” ئه‌کرایه‌وه!
ڕۆژی ١٨ی ٢ی ٢٧٠٦
مناڵه‌کان بۆ ڕێزلێنانی ڕۆژی مامۆستا کۆڕێکی بچووکیان سازکردبوو! نه‌فه‌ری دووهه‌می ڕه‌دیفی ناوه‌ڕاست له لای ڕاسته‌وه، “شیلان” بوو! ئه‌م وێنه لێواولێوه له بۆنی مه‌رگ! هه‌واڵی جه‌رگبڕ! ئاخ و حه‌سره‌ت و خه‌فه‌ت!
“شیلان”، چه‌ند مانگ دواتر و چه‌ندڕۆژ پێش ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندن، به هۆی کاره‌ساتی هاتوچوو، له گه‌ڵ چه‌ند که‌سیتردا و یه‌کێک له‌وانه خوێندکارێکی ئازیزی‌ترم، “سیاوه‌ش”، گیانیان له‌ده‌ستدا و له خۆیان خه‌ونێک و چه‌ند وێنه‌یان بۆ به جێ هێشتم!
یادیان پیرۆز بێت…

Posted in خۆمانه | Comments (0)