مردوو!

جولای 6th, 2011

یه‌که‌م: “فه‌ردین” ئه‌یوت  له “دیوانده‌ره” هاوسێ‌ماڵێکمان بوو که دایکێکی پیری له گه‌لیدا ژیانی به سه‌ر ئه‌برد. کۆڵانه‌که‌مان هه‌موویان مامۆستای خوێندنگه‌کانی شار بوون. به‌یانییه‌ک ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت قیڕه له ماڵیان به‌رز بووه‌وه و زانیمان که دایکی کوتووپڕ فه‌‌وتی کردووه. خۆمان گه‌یاند به ماڵیان و له کاتێکدا که هێشتا ته‌رمی دایکیان نه‌‌بردبوو بۆ مزگه‌وت، دڵداریمان ئه‌داوه. کاک ئه‌حمه‌و که هاوکارمان بوو هات سه‌ره‌خۆشی لێبکات، وتی:

–          باشه کاکه گیان!خۆ دایکتان ئێواره ساق و سڵامه‌ت له به‌ر ده‌رگه دانیشتبوو و چاک و چۆنمان به یه‌که‌وه کرد! چۆن وه‌ها کوتووپڕ مرد؟

–          وه‌ڵڵا کاکه ئه‌حمه‌و نازانم! سه‌کته‌ی کردووه و ئازا مردووه!

لێره‌دا کاکه ئه‌حمه‌و هات بڵێت که دونیا به‌قای نییه و مردن هه‌ر کات له رێدایه و مرۆڤ زۆر زه‌عیفه:

–          ئه‌ی بنیاده‌م گوو! چه‌نێ داماوی! به موویه‌ک به‌نی! ئه‌وه‌ها دایک کا عه‌لی!

دووهه‌م: ئیمڕۆ له پرسه‌ی که‌سێک له مزگه‌و‌ت له مامۆستایه‌ک قسه‌یه‌کم بیست که ئه‌گه‌ر به گوێ‌خۆم نه‌مبیستایه، ئه‌موت درۆیه و وای نه‌وتووه:

–          موسوڵمانینه! وا نه‌زانن عیلم و فه‌ن شتێکی عه‌جایه‌به و خوا به‌وه واز له مرۆڤ دێنێ! تا موسوڵمان نه‌بیت، هه‌ر چی که‌ی بێهووده‌یه! ئه‌م “ئێدیسۆن”ه نییه! جێگه‌ی وه‌یل و جه‌هه‌ننه‌مه! فایه‌ی چییه؟! موسوڵمان نه‌بووه! …

سێهه‌م: ده‌ی بێ و بژی! گشتی خه‌تای خۆمانه! ئه‌ی بنیاده‌‌م …!!!

————————————————————————————-

Posted in ره‌خنه, کۆمه‌ڵگا | Comments (8)

8 Responses to “مردوو!”

  1. رێبین Says:

    سڵاو کاکه سه‌لاح. چوارچێوه‌که‌تان زۆر جوانه.ئه‌مخاته‌وه بیر ره‌وگه له جاراندا. هاوینتان پێ که‌وتووه وا چوارچێوه دروست ئه‌که‌ن. ده‌ستان خۆش بێت

  2. pashko Says:

    سلاو
    ده لاقه ی نوی پیروزه
    ——————————————-
    سڵاو و سپاس کاکه لوقمان.

  3. ata Says:

    سه لام ماموستا
    بژیت

    که می زوو زوو بنوسه

  4. حسه‌ ين Says:

    سلاووريزيكي تايبه ت بو براي به ريز كاك سه لاح ، ماندو نه بي هيوادارم هه ر به رده وام له كاره كانتا بيت ، ماوه يكه كه متر ده نوسي به لام كه م نوسين مه رج نيه ،چي بنوسي مه رجه ، ئه ومه لاشه ره خنه ي لي مه گره وه كو فارسه كان ئه لين (جهان بيني ش از نوك بينيش تجاوز نكرده) ئيتر سپاس

  5. زینه تی Says:

    هه لبه ت موسولمانیک که ئه وان گه ره کیانه. گوی گر وو به لی که روو ساکت وو خوش باوه روو حیچ نه زان

  6. ئاسو Says:

    سلاو کاک سه لاحی به ریز
    ماموستای خوشه ویست.
    زور جالب بوو!
    له پرسه دا مه عمولن زور شتی که نینی پیش دیت!
    وه ختی بنیامه کان، تی ده کوشن بو ئه وه که خوه یان ئازیه ت بار نیشان بده ن وو وشه ی زل به کار به رن، زور جار ئه جوررگن وو جوک درووس ده بیت.
    هه ر بژین برا گیان.
    نووسا بن وو کامه ران

  7. قه‌ڵای خاو Says:

    بژیت

  8. banoo Says:

    بچه اند

    ولی میدانند

    برای خواستن

    چقدر بهتر ست جیغ کشید!

    کی خسته شد و لیوان آب خواست!

Leave a Reply