ئه‌وین!

آوریل 5th, 2017

– “جه‌میل” له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی “سنه”، قاچی کوتا به زه‌ویدا و وتی ڕێک له ژێر پێماندا، زیندانه! له‌وێ خه‌ڵک ئه‌شکه‌نجه ئه‌ده‌ن، ئازار ئه‌بینێت و ئه‌مرێت! ٣٥ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م داستانه‌دا تێپه‌ڕیوه!
– له‌و ڕۆژه‌وه، ڕوانینم بۆ دووپێکان گۆڕاوه! هه‌ر که‌س ئه‌بینم تۆزێک جۆرێکه، سه‌ره‌تا وائه‌زانم شکه‌نجه‌چییه! باشتر که سه‌یری ئه‌که‌م، له دز و ڕێگریش ئه‌چێ! ئه‌ها! زۆڵیشه!
– زۆرجار ئه‌م که‌سه گومانلێکراوانمه دیوه که زارۆکێکیان له باوه‌شه! یا ده‌ستی مناڵێکیان گرتووه! تۆ بڵێی ئه‌مانیش مانای خۆشویستن بزانن؟! به داخه‌وه وه‌ڵام به‌ڵێ‌یه!!!
– ئه‌وین و خۆشویستن، کاره‌ساتی هاوبه‌شی هه‌موو مرۆڤه‌کان! دیکتاتۆر! مرۆکوژ! هونه‌رمه‌ند! مه‌لا! کرێکار و ته‌نانه‌ت پزیشکیش! ئه‌مه یه‌کێک له جه‌رگبڕ‌ترین ڕاستییه‌کانه! جه‌للادیش ئاشقه! مرۆڤ تێکه‌ڵێکه له پێچه‌وانه‌کان! نا! مرۆڤ خودی پێچ و پێچه‌وانه‌یه!

Posted in تێکه‌ڵ, خۆمانه, ره‌خنه, سیاسه‌ت, کۆمه‌ڵگا | Comments (0)

Leave a Reply