“قه‌له‌به‌رد”
ژانویه 12th, 2012
ئیمڕۆ ئاخری توانیم له هه‌وایه‌کی سارد و زسانییا سه‌رێ “نشکاش”، “ده‌ری”، “شێخه‌کوێره”، “چۆڕ”، “نه‌نه”، “مڕگ”، “خێرئابات”، “سه‌رکه‌ل” و “وه‌سنه” بده‌م!
داخی داخانم که باتری دووربینه‌که‌م خاڵی بوو و نه‌مزانیبوو پێی! موبایله‌که‌یشم هه‌ر وا! ته‌نیا توانیم سێ-چوار عه‌کسێک بگرم و ئیتر هیچ! هه‌ر چه‌ن ئیمڕۆ یه‌کێ له خۆشترین رۆژه‌کانی ئیمساڵم بوو!
“قه‌له‌به‌رد” له “چۆڕ”ۆ:
Posted in وێنه | Comments (6)
“خه‌سه نه‌وی” !
ژانویه 9th, 2012
- 1 ه‌م: بیرم نایه‌ت که‌ی بۆ ئاخر ڕا “تێلێڤیزیۆنم” ته‌ماشا کردووه! یانێ بۆ 17 ساڵی دڵنیام! ئه‌م ئێواره له ده‌رۆ نانمان خوارد. کابرای خاوه‌ن رێستوران ته‌له‌بزوێنه‌که‌ی رۆشن کرد. به‌رنامه‌که مه‌سه‌له‌ن کوردی بوو! یانێ هی سنه بوو! هه‌چی خه‌ڵک گه‌مه‌یان ئه‌کرد به‌م جۆره قسه‌کردنه وه‌مه‌زانی گاڵته ئه‌که‌ن! یانێ تۆزیکیش داخم لێئه‌هاو! نانه‌که‌م لێ بوو به زه‌هره مار! کابرایه پزیشک له گه‌ل خانمێکا قسه‌یان ئه‌کرد! یاخوا خه‌جاڵه‌ت بن! جێگه‌ی Noam Chomsky خاڵی! خوا بیزانێ له هه‌ر چی قسه که تا ئیسه کردبووی په‌شیمان ئه‌بووۆ!
- 2 وه‌م: شووره‌یی‌ترین، ناشیرین‌ترین، تووڕه‌که‌رترین و … ترین شتێ که بیستنی یه‌ک رای رۆژێکم خراپ ئه‌کات ئه‌وه‌سه که له کلاس یه‌مه ده‌رۆ بازێ هاوکارم هه‌ن ئه‌وانیش یه‌نه ده‌رۆ ئێژن:
“خه‌سه نه‌وی”…
برا گیان! له یه‌ک ملوێن جوێن ناشیرین‌تره! پیاو ئه‌خاتۆ بیر:
-خه‌سانن!
- خه‌س و خۆڵ!
- خه‌ساو!
یانێ : … نه‌بی! دوور بی له تراوی!
کوره برا مانوو نه‌بی! کوره برا مانگ نه‌وی! کوره برا زه‌هره مار نه‌بێ! کوره برا لاڵ بم و لاڵ بی! یانێ شتێ‌تر ده‌س ناکه‌وێ؟!
Posted in ره‌خنه | Comments (4)
یه‌که‌م زستانه‌به‌فری “مه‌ریوان”
ژانویه 1st, 2012
که ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌م لادا قشقه‌ڕه‌یه‌کم دی که به حه‌زه‌وه له سه‌ر بانی ماڵی به‌رانبه‌رماندا دانیشتووه! ئه‌ڵێی ئه‌ویش بیری له یه‌که‌م زستانه‌به‌فری ئه‌مساڵی “مه‌ریوان” ئه‌کرده‌وه!
کات: 11 ی 10 ی 1390
کات‌ژمێر: 12و8 ی سه‌رله‌به‌یانی
Camera: SONY DSC-H9 , F/4.5 , 1/400 sec , ISO-100 , Focal lenghth 75mm

Posted in وێنه | Comments (3)
“چاوگ”
دسامبر 31st, 2011
دوێکه “مه‌ریوان” به‌م زسانه هه‌وایه‌کی به‌هاری بوو! له “داسێران”ۆ به‌رزۆ بووین به‌ره‌و “چاوگ”! ئێره نزیک چاوگه! له “بیسه‌ران”ۆ دیاره تا “چاوگ” و “سه‌ڵه‌سی” و به زۆریش “پێله” و “ره‌شه‌دێ” ود‌ه‌شته‌کانیان تا ده‌ور ئه‌داتۆ بۆ لای “گرده‌ڕه‌ش” و له پشتیشیۆ “سه‌ڵه‌سییه کۆن”. رۆژێکی خۆش و هه‌وایه‌کی خۆش‌تر:
کات: 9 ی 10 ی 90
کات‌ژمێر: 47 و 2 ی دوانیوه‌ڕۆ
Posted in وێنه | Comments (0)
“خزمه‌ت” و “وه‌زیفه”
دسامبر 16th, 2011
ئیمشه‌و رێم که‌وته ناو بازاڕ و جارێکیش به چۆڵی ناوشارم دی! شتێک که به‌رچاو بوو په‌ڕۆیه‌کی زۆر بوو که له هه‌موو شوێنێکی شاردا هه‌ڵواسرابوو و ده‌سخۆشانه‌یان کردبوو له که‌سێکی “قه‌ڵا”. له ژێر هه‌موویشیاندا به جۆرێکی نه‌ناسراو نووسیبوویان ” از طرف جمعی از فرهنگیان” یا “کسبه” یا “اهالی محله‌ی …” ! کاره‌که که:
1- وه‌زیفه و ئه‌رکی ئیداری بووه نه‌ک زۆرتر!
2- له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و کاره که ناویان بردووه یه‌که‌م به‌رپرسی هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه!
هه‌ر چه‌ن که په‌ڕۆ هه‌ڵواسراوه‌کان:
رواڵه‌تی شاڕیان تووشی “اغتشاش بصری” کردووه!
وه نایشزانم میلله‌ت چۆن یه‌کپارچه و به یه‌ک خه‌ت و له سه‌ر یه‌ک‌جۆر په‌ڕۆدا که‌وتووه‌ته بیریان که هاوکات کارێکی وه‌ها بکه‌ن! ئیسه یان:
1- که‌سێک خۆی به نوێنه‌رایه‌تی له خه‌ڵکه‌وه ئه‌و کاره‌ی کردوو!
2- خه‌ڵک خۆیان بوون!
هیوادارم هه‌موومان فێر بێن جیاوازیی نێوان “خزمه‌ت” و “وه‌زیفه” چییه و ئه‌رکه‌کانمان بێ منه‌ت و بێ‌به‌تابلۆکردنی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین… داوای به‌رده‌وامیش ئه‌که‌م بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانیاندا و ده‌سخۆشانه‌ی راسته‌قینه‌یان لێئه‌که‌م!
Posted in کۆمه‌ڵگا | Comments (3)

